وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا، کچە چالاکوانەکانی ئێزدی و لە هەمان کاتیشدا، رزگاربوانی دەستی داعش خەڵات دهكات.
ئەمرۆ هەینی، فەریدە عەباس کچە رزگاربووی دەستی داعش لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رای گەیاند، له ئهنجامی ئەو ڕۆڵە پێی هەستاون بەرانبەر پشتگیریکردن لە مافی مرۆڤ، وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا، من و کچە رزگاربووی تری دەستی داعش "نادیا موراد" خهڵات كرد كه خهڵاتی ساڵی ئهو وهزارهتهیه و گرنگیی خۆی ههیه له پۆڵهندا.
فەریدە کچە رزگاربوویهکی دەستی داعشە، بە هۆی ئەو نەهامەتییەی بەسەر ئێزدییان هاتووە، لە ساڵی 2014ـەوە لە وڵاتانی دنیا خەریکی ئهوهیه پشگتیری نێودەوڵەتی بۆ کەیسی بە جینۆسایدناساندنی ئێزدییان كۆ بكاتهوه. هەروەها نادیا موراد خەڵکی گوندی کۆچۆی سەر بە قەزای شنگالە و باڵێوزی نیازپاکیی نەتەوە یەگکرتوەکانە و پێشنیاز كرابوو خهڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بدرێت.
لە ساڵی 2014، کاتێک ڕێكخراوی تیرۆریستیی ناسراو به دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) شنگالی داگیر كرد، کۆمەڵکوژی بەسەر ئێزدیان هێنا و زیاتر لە شهش هەزار کەسیان ڕفاند و زیاتر لە هەزار کەسیش کوژران و 360 هەزاریش ئاوارە کرد.
وشه/ كاروان باعهدرێ