محه‌موود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین ڕای گه‌یاند،دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، ئه‌مه‌ریكا چیتر شیاوی ئه‌وه نییه سه‌رپه‌رشتی و كرده‌ی ئاشتی بكات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ك نێوانگیر هه‌ژمار ناكرێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆكی فه‌له‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، جارێكی تر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆمان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر شاری قودس دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و سوپاس كۆده‌نگیی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین كه به تێكڕا دژایه‌تیی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد و له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا به‌رپه‌رچی ئه‌مه‌ریكایان دایه‌وه.
مه‌حموود عه‌باس ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای به په‌یامێكی به‌هێز بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین هه‌ژمار كرد و ڕای گه‌یاند، ئه‌مه ده‌ری ده‌خات قودس پایته‌ختی فه‌له‌ستینه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر شاری قودس كرد و گفتوگۆی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند و قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریشی دا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئه‌وێ بگوازێته‌وه.
له ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نیكۆلای ملادینۆف نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كرده‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی، پێویسته دۆخی قودس له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا تاكلایه‌نه دراوه و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێت و گوتی شاری قودس هێما و ناسنامه‌ی هه‌رسێ ئاینی ئیسلام و مه‌سیحی و جووه، ئێمه به ته‌واوی له هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی و ململانێ ده‌ترسین و هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو لایه‌ك، هه‌ر بڕیارێكی تاكلایه‌نه به‌بێ دانوستنان ده‌بێته هۆی ئه‌و زیادبوونی ئاڵۆزیانه و كرده‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوا ده‌خات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنه‌ری میسڕ ڕای گه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدایه و ده‌بێ ده‌ست به بڕیاره‌كانی پێشتری ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌وه بگرین كه ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا قودس وه‌ك به‌شێك له ئیسرائیل هه‌ژمار بكرێ.
نوێنه‌ری سوویدیش گوتی، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
ڕۆژی شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، تره‌مپ له وتاره‌كه‌یدا گوتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه دان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ریكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له شاری پاریس له‌گه‌ڵ هاوپیشه فڕه‌نسییه‌كه‌ی ڕای گه‌یاند، پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێت و ڕه‌نگه له ساڵی 2018 یان ساڵی دواتر ته‌واو ببێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه هیچ ورده‌كارییه‌ك باس نه‌كراوه، بۆیه كێشه‌كانی وڵاته‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌كه ده‌كان.
ئورشەلیم یان قودس، گرنگییەكى زۆرى هەیە لە ڕووى ئاینى و ئابوورییەوە، و قورسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە زمانى عەرەبى بە چەندان ناوى تر دەناسرێت وەك : به‌یت المقد‌س، القدس الشریف، و أولى القبلتین و لەلاى جولەكەش بە فه‌رمی پێى دەگوترێت ئۆرشەلیم، ئه‌و شاره بۆ عه‌ره‌به‌كان به شارى شه‌ڕه‌ف ناسراوه و ئێسته ئه‌مریكا پلانه‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌و شاره له عه‌ره‌بكان ده‌سێنێته‌وه و ده‌یكات به پایته‌ختى جووه‌كان.
ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل بۆ شاری قودس، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی جگه له سعوودیه دژایه‌تی كرا و سه‌رۆكی توركیاش به هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێشتنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باسی كرد.
لای خۆشییه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌م به‌ر له‌وه‌ى به‌ره و یۆنان بچێت له گوتارێكدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا به توندى هێرشى كرده سه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بڕیارى ناساندنى قودسى له‌لایه‌ن ترامپه‌وه به"ئاگر و نانه‌وه‌ى ئاژاوه وه‌سف كرد". ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا له شارى ئه‌نكه‌ره گوتى، بڕیارى گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ قودس وه‌ك خستنه‌وه‌ى ئاگره له ناوچه‌كه‌دا. ده‌بێت سه‌ركرده سیاسییه‌كان كار بۆ ریفۆرم بكه‌ن، نه‌وه‌ك ئاژاوه‌نانه‌وه.
له به‌شێكى تری وتاره‌كه‌دا رای گه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تانى ئیسلامى نا، به‌ڵكو داواى پێوه‌ندیم كردووه له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتیكانیش، ئه‌مڕۆ ئێواره یان سبه‌ى به‌یانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، چونكه قودس له‌لاى مه‌سیحییه‌كانیش پیرۆزه". جیا له‌وه‌ش ئه‌ردۆغان باسى ئه‌وه‌شى كرد كه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیاش باسى ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز