پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری راپۆرتێكی درێژی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده سوورییانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خۆیان له دۆخی هاوسه‌رگیری و ژیانی خێزانی دوور خستووه‌ته‌وه، زۆربه‌یان پێیان وایه كاری هونه‌ری له ژیانی هاوسه‌رگیریی دابڕاندوون. ئه‌وانه‌ی له‌و راپۆرته‌دا ناویان هاتووه، ته‌مه‌نی زۆربه‌یان له سه‌رووی 30 ساڵ و تێیاندایه سه‌رووی 60 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه و تا ئێسته بوخچه‌ی نه‌كراوه‌ن.
قوسه‌ی خووری كه ئەکتەرێكی دیاری درامای سوورییه و ته‌مه‌نی 40 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه، تا ئێسته بوخچه‌ی نه‌كراوه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێ چه‌ندان جار ده‌رفه‌تم هه‌بووه بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام به‌هۆی كاری هونه‌رییه‌وه پشتم تێ كردووه، بۆیه ئێسته زۆر ئاسووده‌ترم وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك هاوبه‌شی ژیانم بێت.
محه‌مه‌د ئه‌لئه‌حمه‌دیش كه ئه‌كته‌رێكی دیاری سوورییه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه، ئه‌و ده‌ڵێ نه‌ك هه‌ر هاوسه‌رگیریم نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت ئاماده نیم پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیش دروست بكه‌م، ئێسته زۆر ئاسووده‌ترم له‌وه‌ی پێوه‌ست بم به خێزانه‌وه.
لیلیا ئه‌تڕه‌ش كه خاتوونه نواندكارێكی دیاری سوورییه، به‌ڕووخسار 20 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه، به‌ڵام راستینه‌ی ته‌مه‌نی له سه‌ره‌وه‌ی 40 ساڵه و تا ئێسته‌یش نه‌ك هه‌ر هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت بیریشی لێ نه‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ناڵێ هۆیه‌كه‌ی كاری هونه‌رییه، به‌ڵكو ده‌ڵێ: قسمه‌ت و نسیب. واته ژیانی خۆی به چاره‌نووسه‌وه گرێ داوه.
مێرنا شیلفۆن و عولا به‌در كه دوو خاتوونه هونه‌رمه‌ندی سوورین و ته‌مه‌نیان 30 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه، به دووانه سه‌ڵته‌كه ده‌ناسرێنه‌وه كه نایانه‌وێ به‌هۆی كاری هونه‌رییه‌وه هاوسه‌رگیری بكه‌ن. ماوه‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده بۆ مێرنا بڵاو كرایه‌وه كه گوایه ده‌یه‌وێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جۆ ره‌عد بكات، به‌ڵام هه‌رزوو رای گه‌یاند كه بیری لێ نه‌كردووه‌ته‌وه و ره‌تی كرده‌وه.
نادین خووری كه له ناوه‌ندی هونه‌ریی سووریدا ناوێكی زۆر دیاره و ته‌مه‌نی 60 ساڵی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌و له بواری درامادا به مێژووی نوێی سووریا ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، تا ئێسته هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه و بۆ ئێسته‌یش ده‌ڵێ، هاوسه‌رگیری بۆ من بابه‌ت نییه، پێشتر كه گه‌نج بووم بیرم لێ نه‌كرده‌وه، ئیتر چۆن ده‌كرێ به‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێسته بیری لێ بكه‌مه‌وه؟