بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و برایم ئه‌حمه‌د دواى كۆچی دوایى جه‌لال تاڵه‌بانى، ده‌یانه‌وێت له داهاتووى یه‌كێتى و كۆنگره‌ى چاوه‌ڕوانكراوى حزبه‌كه‌یاندا، زۆرترین پله و پۆستیان هه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ململانێى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى یه‌كێتیدان، هه‌رچه‌نده له ناپاكیی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا چه‌ند كه‌سێكیان رێككه‌وتنی هاوبه‌شیان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ سه‌ركردایه‌تیی داهاتووی حزبه‌كه به تێكڕا خۆیان ئاماده كردووه له كۆنگره ده‌ربچن و ململانێی یه‌ك ده‌كه‌ن.
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له ساڵى 2012 و دواى نه‌خۆشكه‌وتنى تاڵه‌بانى تا ئه‌مڕۆ له بارودۆخێكى نائاساییدایه، ململانێیه‌كى زۆر توند و پڕ ناكۆكى له نێوان سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه و له دواى مردنى تاڵه‌بانی، ناكۆكى و ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌و حزبه زیاتر ده‌ركه‌وتوون. ئێسته كه ئه‌و حزبه ده‌ڵێن له ساڵى داهاتوودا كۆنگره ده‌به‌ستین، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و برایم ئه‌حمه‌د له هه‌وڵى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى زۆرترین پۆستى ئه‌و حزبه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ستی خستووه، هه‌ریه‌ك له لاهوور شێخ جه‌نگى، ئاراسى برای و ئاوازى خوشكیان، به نیازن له كۆنگره‌ى یه‌كێتیدا بێنه پێشه‌وه و لاهوور و ئاراس شێخ جه‌نگى ببن به مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى و ئاوازی خوشكیان به كۆتای ژن ده‌یه‌وێت ببێت به سه‌ركردایه‌تى، به‌ڵام ئاسۆى برایان داوای پۆستێكى باڵای كردووه له حكوومه‌تی هه‌رێمدا.
هه‌رچى بنه‌ماڵه‌ى برایم ئه‌حمه‌ده، ده‌یانه‌وێت یه‌كێك له بافڵ یان قوباد بكه‌ن به سكرتێرى یه‌كێتى و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له مه‌كته‌ب سیاسی‌دا ده‌مێنێته‌وه، كاریش ده‌كه‌ن له نێوان هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، شانازی خوشكی و له‌تیف ڕه‌شیدی هاوسه‌ری شاناز، دووانیان بگه‌ن به مه‌كته‌بى سیاسى و جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى یه‌كێتى بۆ خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئاڵا تاڵه‌بانی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی و محه‌مه‌د سابیر هاوزاوای مام جه‌لال كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ن به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێسته له نێوان یه‌كێتیدا جگه له ململانێی باڵه جیاوازه‌كان، ململانێی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌یش هه‌یه.
هه‌ر له‌و ئاماده‌كارییه نهێنییانه‌دا، ململانێ له نێوان قوباد و بافڵ هه‌یه بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سكرتێری، بۆ ئه‌وه یه‌كێتییه ره‌سه‌ن و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان پشتگیری قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و هه‌ر له 2013ـه‌وه ناسناوی مامی بچووكیان لێ ناوه، هه‌رچی ناپاك و یه‌كێتییه‌كانی سه‌ربه ئێران و شیعه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هێز بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ر بخه‌ن بۆ پۆسته‌كه.
ئێسته بارودۆخى یه‌كێتى له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ئاڵۆزه، سه‌ربارى ململانێ جیاوازه‌كانى ناو سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حزبه، ململانێى نێوان بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و برایم ئه‌حمه‌د زیاتر كێشه‌كانى یه‌كێتى قووڵ كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بۆ قۆرخكردنى سه‌رجه‌م جومگه‌كانى یه‌كێتى، ئه‌و حزبه به‌ره و ئینشیقاقێكى نوێ به‌رێت.
پێشتر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى به‌هۆى قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى له‌گه‌ڵ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د خێزانى جه‌لال تاڵه‌بانى، له یه‌كێتى جیا بووه‌وه و لیستێكى به ناوى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى دروست كرد. دوای ئه‌وه‌ی ساڵى 2009ش به‌هۆى كێشه ناوخۆیییه‌كان نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له یه‌كێتى جیا بووه‌وه و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى دروست كرد، به‌ڵام ململانێكانى ئه‌م جاره به ته‌واوى یه‌كێتییان بێهێز و لاواز كردووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه یه‌كێتى به ته‌واوى په‌رت ببێت و ئینشیقاقێكى تر‌ى به‌هێز له حزبه‌كه‌دا ڕوو بدات.
به‌ڵام چاودێرانى سیاسى پێیان وایه كه یه‌كێتى به‌رگه‌ى ئینشیقاقێكى تر ناگرێت و ئه‌گه‌ر شتێكى له‌و جۆره ڕوو بدات، ئه‌وا ده‌بێته مه‌رگى یه‌كێتى.
عه‌بدولكه‌ریم سلێمان مامۆستاى به‌شى زانسته سیاسییه‌كانى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى له بارودۆخێكى پڕ ناكۆكى و ململانێدایه، به‌هۆى نه‌بوونى سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزمى كه هه‌موو جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كان كۆ بكاته‌وه، ئاینده‌ى له به‌رده‌م مه‌ترسیدایه.
زیاتر گوتى، "یه‌كێتى به‌رگه‌ى ئینشیقاقێكى تر ناگرێت و له ئه‌گه‌رى ڕوودانى شتێكى له‌و جۆره‌دا، به یه‌كجارى ده‌بێت به مه‌رگى یه‌كێتى".
برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌ى سه‌ره‌كى باڵى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى بووه كه له مه‌لا مسته‌فاى بارزانى جیا بوونه‌وه و دواتریش جه‌لال تاڵه‌بانى بووه لایه‌نگرى برایم ئه‌حمه‌د و پشتی بارزانى به‌ر دا. له ساڵى 1976 تاڵه‌بانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانى دامه‌زراند و له‌وكاته‌شه‌وه بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و برایم ئه‌حمه‌د له‌و حزبه‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى جومگه هه‌ستیاره‌كانى یه‌كێتییان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو یه‌كێتى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به"وشه"ـى گوت، "ململانێیه‌ك له نێوان بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و برایم ئه‌حمه‌د بۆ پێگه‌ى خۆیان له داهاتووى یه‌كێتیدا هه‌یه، به‌ڵام ململانێیه‌ك نییه ته‌واو دژى یه‌ك بن، چونكه ئه‌وان داهاتووى یه‌كێتى و پێگه‌ى خۆیان و خاوه‌ندارێتیكردنیان بۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه یه‌كلا كردووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى "وشه" گوتى، "بارودۆخى یه‌كێتى ئاڵۆزه و هه‌موو ئه‌گه‌رێك له به‌رده‌م ئه‌و حزبه‌دا كراوه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ناكۆكى سه‌ركرده‌كانى گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار و هیچ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌یه‌ك له نێوانیاندا نه‌ماوه".