سەرۆکی فەنزوەیلا، نیکۆلاس مادۆرۆ، لە
کۆنگرەی ووزەدا، ئەمڕۆ دووشەمم، گووتی، نرخی نەوت دەبێت بگاتە رێژەی دادپەروەری و
واقعی لە پێناوی پاڵپشتی وەبەرهێنان، دەبێت ئەندامانی ئۆپێک بگەنە رێککەوتن بۆ
زیادکردن و ئارامی نرخ.
مادۆرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گووتی،
ئەندامانی ئۆپێک دەبێت بگەنە رێککەتن و کار بکەن لە پێناوی ئارامی پیشەسازی نەوت،
نرخ دەبێت زیاتر دادپەروەرانە بێت و زیاتر واقعی بێت و وەبەرهێنەرەکان هانبدات،
بۆیە پێویستمان بە نرخی دادپەروەرانە هەیە.
هیوادارم بگەینە رێککەتن و لە کۆبوونەوەی
وەزیرانی وزەدا لە رۆژی چوارشەمم، فەنزوەیلا ئامادەیە هاوبەشی هەر هاوپەیمانیەک
بکات لەنێوان وەبەرهێنەراندا.
فەنزوەیلا رژدە لەسەر نرخ و دەناڵینێت بە
دەست قەیرانی دارایی قووڵ و داڕووخانی نرخی نەوت و داوا دەکات لە ماوەی مانگی
رابردوو داوای رێککەوتنێکیان کردووە بۆ ئارام کردنەوەی نرخ و دەڵێن پێشبین دەکەن
دەوڵەتانی نا ئەندامی ئۆپێک هەوڵی فراوان بکات بۆ نرخی نەوتی خاو.
وشە/ رۆیتەرز. رێبین محەمەد