رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات كه ملیاردێرێكی جووى ئه‌مه‌ریكى، فشارى بۆ سه‌ر تره‌مپ هێناوه و هۆكاری سه‌ره‌كی بووه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیار بدات قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێنێ.
دوێنێ هه‌ینى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاوى كرده‌وه، ملیاردێرى به‌ناوبانگى جوو له ئه‌مه‌ریكا شیلدۆن ئه‌دیلسۆن یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى فشارى بۆ تره‌مپ هێناوه بڕیاره‌كه‌ى له باره‌ى قودس بدات. ئه‌م زانیارییانه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانى كۆشكى سپى وه‌رگیراوه. رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زارى چه‌ندان یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه گواستوویه‌تییه‌وه كه "ئه‌دیلسۆنى ته‌مه‌ن 84 ساڵ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه فشار ده‌خاته سه‌ر تڕِه‌مپ، ئه‌مه‌ش له‌رێى چه‌ند كه‌سێكى نزیكیه‌وه‌یه".
ئه‌و یاریده‌ده‌رانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م ملیاردێره له ئێواره‌خوانێكى كۆشكى سپى كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ سازكرابوو، زۆر نیگه‌ران بوو، چونكه واده‌ى دواخستنى دانان به قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل دواخرا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "تره‌مپ له مانگى ئادار/مارسى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌دیلسۆن كۆ بووه‌ته‌وه و پێى راگه‌یاندووه پرسى داننان به‌قودسى یه‌كلا كردووه‌ته‌وه".
شیلدۆن ئه‌دیسۆن له ساڵى 1933 له بۆستن له دایكبووه، ده‌وڵه‌مه‌ندێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكایه و جووه، له لایه‌ن گۆڤاریش فۆربیسه‌وه ناوى له لیستى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى دنیایه له پله‌ى هه‌شته‌م دێت، سامانه‌كه‌ى به 40 ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.