یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوا له ئێران ده‌كات واز له ئه‌زموونی مووشه‌كی "بالیستی" بهێنێ و دڵه‌ڕاوكێی خۆشی سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه خسته ڕوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 28ی وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می بڕۆكسل بڵاویان كرده‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه پابه‌ند بن به په‌یماننامه نێوده‌وڵتییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران.
له به‌یاننماه‌كه‌دا، داوا له ئێران ده‌كه‌ن كۆتایی به‌و ئه‌زموونانه بهێنێت كه بۆ مووشه‌كه نوێیه‌كانی ئه‌نجامی ده‌دات و ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئاگایان له پرۆژه‌كانی ئێرانه و به مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
پێشتریش به‌هۆی ئه‌و چالاكی و پێشخستنانه‌ی له بواری مووشه‌كدا ئێران ده‌یكات، كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاته نوێ بووه‌وه، چونكه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ناهی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان پێناسه‌ی ده‌كه‌ن.
لە 26 ئادار/مارس تا دووی نیسان/ئەپریلی 2015، وەزیرانی دەرەوەی چین، رووسیا، ئەمەریكا، فڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە شاری لۆزانی سویسرا بەردەوام بوون لە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئێران، تا رۆژی دووی نیسان/ئەپریل بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و گەیشتنی وڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئێرانیان بە رێككەوتن لەبارەی پرسی وزەی ناوەكی ئێران ڕاگەیاند. ئەو رێككەوتنە دوای ماوەیەكی 18 مانگی بەرپرسانی هەر شەش وڵاتەكە لەگەڵ ئێران هات، كە لە گفۆتوگۆ و دانوستاندنی بەردەوامدا بوون لە شارەكانی جنێڤ، ڤییەنا، نیویۆرك، لۆزان.
بەپێی رێككەوتنەكە لە كورە ئەتۆمی فۆردۆ بۆ ماوەی 15 ساڵ چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم وەستێنرا، كورەی ئەتۆمی ئاراك تەنیا ئاوی قورسی لێ هەڵدەگیرێ و لە كوورەی ئەتۆمی باكوری ئەسفەهان بۆ بواری ئاشتی و بەڕێژەی 3.67% پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجام دەدرێت. هاوكات ئێران واز لە پەرەپێدانی مووشەكی بالیستی دێنێت، لە دەستوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە دوور دەكەوێتەوە، لە بەرامبەریشدا وڵاتانی دنیا گەمارۆی ئابوورییەكانی سەر ئێران هەڵدەگرن.