زۆر له شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گۆشتی به‌راز یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه زۆر ناته‌ندروسته و هیچ گونجاو نییه بۆ خواردن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌شێك له خه‌ڵك هه‌ر ده‌یخۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه چه‌ندان زیانی ته‌ندروستی هه‌یه.
به‌راز یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خواردنی پیس ده‌خوات، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه ئه‌و شتانه‌ی كه به‌راز ده‌یخوات ده‌بێته ماده‌ی ژه‌هراوی له گۆشته‌كه‌یدا، هه‌ركات مرۆڤ گۆشتی به‌راز ده‌خوات ماده ژه‌هراوییه‌كانی زۆر به ئاسانی ده‌گوازێته‌وه بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته به‌جێ ده‌هێڵت.
به‌پێی یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر گۆشتی به‌راز ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه ئاشكرا بووه كه گۆشتی به‌راز جۆره میكرۆبێكی تێدایه ده‌بێته هۆی "سكچوون، ڕشانه‌وه، كۆلنج و تا"، هه‌روه‌ها چه‌ندان نه‌خۆشیی تر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنی گۆشتی به‌راز سیسته‌می هه‌رس تێك ده‌دات و ڕێژه‌ی ژه‌هر له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات.
زۆر خواردنی گۆشتی به‌راز ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی پیس له جه‌سته‌ی به‌رازدایه، ئه‌م پیسییه تێكه‌ڵ بووه به گۆشتی و ئۆكسان تێیدا زیاد ده‌كات كه زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی 50 گرام گۆشتی به‌راز له ڕۆژێكدا ڕێژه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له 18% زیاد ده‌كات.