هەموو رۆژێك قاچەكانت بە دیوارەوە بنوسێنی چی ڕوو دەدا؟

:: PM:02:49:09/12/2017 ‌
نووساندن و هەڵواسینی قاچ بە دیوارەوە بەلای هەندێك كەس جۆرێكە لە وەرزشی یۆگا و بە یۆگای ( ڤایپارینا كارانی) ناوی دەبەن، چونكە ئەنجامدانی ئاسانە و دەبێتە هۆی هێوربوونەوەی مێشك و دەروون،  بەبێ‌  ئەوەی كاتێكی زۆر بەفیرۆ بدەیت بە جوڵە وەرزشییەكانەوە.

ڤیپارینا كارانی چیە ؟
ڤیپارینا كارانی هاوكات بە دەریاچەی ئاوەژوو ناسراوە، چونكە هەردوو قاچ بەرەو سەرەوە درێژ دەكەیتەوە و دەینوسێنیت بە دیوارێكەوە، كەبە سادەترین یۆگا ناسراوە هەموو كەسێك دەتوانێت ئەنجامی بدات لە ماڵەوە، كە یارمەتی ئازار و حەسانەوەی لەش دەدات، دڵەراوكێ‌ كەم دەكاتەوە، بیر فراوان دەكات و لەش خاو دەكاتەوە.

چەندان ڕێگە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم یۆگا گرنگە كە هەریەكەیان شێوازێكی تایبەتی خۆی هەیە و سوودی خۆی هەیە و هەموو كەس دەتوانێت ئەنجامی بدات و بیرو هزی هێور بكاتەوە، ئاسانترین ڕێگەكانی ئەم جۆرە یۆگایە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: ڕاكشان لەسەر زەوی و بەرزكردنەوەی قاچەكان ڕووەو دیوار،  بەسادەترین شێوەی ئەم وەرزشە دادەنرێت،  ڕاكشان لەسەر پشت و پاشان درێژكردنەوەی قاچەكان رووەو دیوارەكە تا ئەو ئاستەی قاچەكانت رێك دەبنەوە و سمتت بەر دیوارەكە دەكەوێت، دەشتوانێت لەژێر سمتت سەرینێك دابنێت وە بۆ ئەو خانمانەی كە دووگیانن بیانەوێ‌ ئەم وەرزشە بكەن، پێویستە پاژنەی پێیەكانیان ڕووەو سەرەوە بێت و پێت تەواو ڕێك ببێتەوە. بۆ هاوسەنگی لەش باشترە باڵەكانت دوور بێت لە لەشت یان لەسەر سنگت بێت.

دووەم: بەرزكردنەوەی قاچەكان لە شێوەی پیتی V، دەتوانیت لەكاتی بەرزكردنەوە قاچەكاندا شێوەكەی بگۆریت بۆ پیتی V ، چونكە یارمەتی هێوربوونەوەی ئازارەكانی میزڵدان دەدات و ڕێگە لە هەوكردنی میزڵدان دەگرێت.

سێیەم: پێكەوە نووسانی ژێر پێیەكان، بە قوڵترین درێژبوونەوەی میزڵدان دادەنرێت ، لەم جوڵەیەدا پێویستە ئەژنۆكانت ڕووەو دەرەوە بێت بە شێوەیەك  ژێر هەردوو پێیەكانت بنوسێن بەیەكەوە بڕێكی زۆر فشار بخرێتە سەر ئەژنۆكان، بۆ ئەوەی لە دیوارەكە نزیك ببێتەوە زیاتر قاچەكان ڕووەو حەوز نزم بكرێنەوە، بەمەش هەوڵێكی زۆر دەدرێت بۆ نزیككردنەوەی قاچەكان لە حەوز، بۆیە برێكی زۆر هەناسە وەردەگریت و ئۆكسجینی زیاتر بە ئەندامە جیا جیاكانی جەستە دەگات.

بۆچی پێویستە ئەم وەرزشە ئەنجام بدەین؟
یەكەم: یارمەتی رۆیشتنی بڕێكی زۆری خوێن دەدات و هەوكردن كەم دەكاتەوە و یارمەتی جوڵانی خوێنی مەییوو و وەستاو دەدات بەتایبەتی ئەو خوێنانەی كەلە پێیەكاندا كۆ دەبنەوە بە درێژای ماوەی تەمەن، هەروەها زۆر بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان كە زۆر جار لە ماوەی دووگیانیدا توشی هەڵئاوسانی پێیەكان دەبنەوە.

دووەم: ئازاری پشت كەم دەكاتەوە، بەشێوەیكی گشتی و سروشتی یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری پشت دەدات لە ڕێگەی حەسانەوەی پێیەكان و جوڵانی خوێنی لەش.

سێیەم: فشار كەم دەكاتەوە و ڕێگە لە خەوزران دەگرێت، یارمەتی كەم كردنەوەی فشاری رۆژانە دەدات و ڕۆیشتنی خوێن ئاسان دەكات، بەوهۆیەوە ڕێگە لە خەوزڕان دەگرێ و  لەش خاو دەكاتەوە، نەك تەنیا فشار، بەڵكو ڕێگە لە هەوكردن دەگرێت و ئازاری درێژخایەن كەم دەكاتەوە.

سەرچاوە/ healthy-holistic-living








وشە - ئاوات ئازاد