نیكۆتینی نێو تووتنی جگەرە یەكێكە لە مەترسیدارترین هۆكارەكانی كوشتن لە ئەمەریكا و ساڵانە مەرگ و نەخۆشی كوشندە تووشی 480 هەزار كەس دەكات، كە بەهۆی جگەرەكێشانەوە دەچێتە نێو خوێن و دەگات بە مێشك و خانەكانی مێشك و ماسوولكەكان بە تەواوی وێران دەكات و سەرەنجام كاریگەری لەسەر لێدانی دڵ دادەنێ و مرۆڤ تووشی فشاری خوێن دەكات و یەكێكە لە باوترین هۆكارەكانی تووشبوونیش بە جەڵتەی مێشك، لە خوارەوە حەوت ڕێگەی سروشتی بۆ پاككردنەوەی خوێن لە نیكۆتین دەخەینەڕوو.
یەكەم: شەربەتی پرتەقاڵ، ڕێژەیەكی یەكجار زۆری ڤیتامین cی تێدایە، كە نیكۆتین ڕێژەیەكی زۆری ئەو ڤیتامینە لە جەستە لەناو دەبات، بەڵام خواردنی شەربەتی پرتەقاڵ قەرەبووی ئەمە دەكاتەوە و ڤیتامین Cی بەربەرەكانێ لەگەڵ نیكۆتین دەكات و وا دەكات حەزی زۆرتان بۆ جگەرە كێشان نەبێ و كاریگەرییە مەترسیدارەكانی نیكۆتینیش بەسەر جەستە ناهێڵێ و ڕێژەكەیشی كەمتر دەكاتەوە.
دووەم: سپێناخ، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ترشی فۆلیك و ڤیتامین B9 كە بە لەنابەری نیكۆتین ناو دەبرێن، دەتوانێ بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر نیكۆتینی ناو خوێن و مێشك لەناو ببات و خوێن پاك بكاتەوە و مێشك چالاك بكات و كاریگەرییەكانی نیكۆتین بە تەواوی نەهێڵێت.
سێیەم: برۆكلی، یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبێ بۆ پاراستنی ئاستی ڤیتامین C و B5، كە نیكۆتین هەوڵی لەناوبردنیان دەدات، جیا لەوەیش سییەكان لە ژەهر و پاشماوەكانی جگەرەكێشان پاك دەكاتەوە، خانەكانی سییەكان دەپارێزێ بەهۆی بوونی پێكهاتەی NRF2.
چوارەم: شەربەتی گێزەر، هەركاتێك تۆ جگەرەیەك دادەگیرسێنی، نیكۆتینەكەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كاریگەری لەسەر جەستە جێ دەهێڵێ و ڕەنگی پێستت دەگۆڕێ، بۆیە خواردنەوەی شەربەتی گێزەر كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی B,A,C,K، نیكۆتینی ناو جەستە لەناو دەبات و ڕەنگی پێستی مرۆڤیش بە سروشتی دەهێلێتەوە.
پێنجەم: خواردنەوەی ئاو، ئاو بەربەكارەنێی سەخت لەگەڵ نیكۆتین دەكات و ڕێگە نادات كاریگەری مەترسیدار لەسەر جەستە دروست بكات، ئەگەر ڕۆژانە هەشت تا 12 كوپ ئاو بخۆنەوە، ئەوا ژەهر و پاشماوەی جگەرە و نیكۆتین بە تەواوی لە جەستە دەكاتە دەرەوە.
شەشەم: كێوی، میوەی كێوی بە خێرایی ڕێژەی ڤیتامینەكانی E,A,Cی كە بەهۆی نیكۆتینەوە لەناو دەچن، پڕ دەكاتەوە و ئاستی ئەو ڤیتامینانە لە جەستە دەپارێزێ و سیستەمی هاوسەنگی لەش ڕێك دەخاتەوە و لە گرفتە تەندروستییەكان كە بەهۆی جگەرە كێشانەوە تووشی دەبن، دوورتان دەخاتەوە.
حەوتەم: بیبەری توون، بەهێزترین و كاریگەرترین ڕێگەیە بۆ زاڵبوون بەسەر نیكۆتین، بەهۆی بوونی مادەیەك بەناوی كابسایسین لە پێكهاتەكەی، كە وەكو سپرایەكە بۆ پاككردانەوەی خوێن و سیستەمی خۆراكی، دوای خواردنی ژەهر و نیكۆتینی جەستە لە ڕێی ئارەق كردن دەكاتە دەرەوەی جەستە.