له هیندستان منداڵێكی جیاواز له دایك بوو كه هه‌ردوو قاچی به‌یه‌كدا نووسابوو، به ته‌واوه‌تی شێوه‌ی وه‌ك په‌ری ده‌ریای ناو فیلمه ئه‌فسانه‌یییه‌كان لێ كردبوو.
ماسكورا بیبی ژنێكی هیندی ته‌مه‌ن 23 ساڵه، ڕۆژی چوارشه‌م له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان منداڵه‌كه‌ی كه چه‌ند وه‌خته چاوه‌ڕێی له‌دایكبوونیه‌تی، به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قوڕس هاته دنیاوه، به‌ڵام شێوه‌ی جیاوازی منداڵه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ئه‌م ژنه و پزیشكه‌كانی تووشی شۆك كرد، چونكه زیاتر له په‌ری ده‌ریا ده‌چوو نه‌ك مرۆڤ.
ئه‌م ژنه له بارێكی دارایی خراپ‌دا ده‌ژیا، له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو پێشتر هیچ پشكنینێكی پزیشكی له‌سه‌ر زانینی ته‌ندروستی و ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ی نه‌كردبوو، كاتێك منداڵه‌كه‌ش له دایك بوو، هیچ پزیشكێك نه‌یتوانی بزانێت ئه‌مه چ ڕه‌گه‌زێكه، چونكه هه‌ردوو قاچ و ڕانی به ته‌واوه‌تی به‌یه‌وكه‌وه نووسابوون و كۆئه‌ندامی زاوزێی شارابووه‌وه.
پزیشكان ده‌ڵێن له هه‌ر 60 بۆ 100 هه‌زار منداڵبوونێكدا، یه‌ك منداڵ گومان ده‌كرێت وا ده‌ربچێت، ته‌نیا له هیندستانیش ئه‌مه دووه‌م جاره منداڵێكی وا له دایك بێت كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سروشتی بێت و خواره‌وه‌ی جیاواز، پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ ڕوون بووه‌وه كه به هۆی كه‌می چالاكی خوێنی دایكه‌كه و هه‌ندێك ژه‌هراویبوون منداڵه‌كه وا ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش وای كرد ته‌نیا چوار سه‌عات بژی و له كۆتادا مرد.