چارۆگه‌یه‌كی نوێ له وڵاتی چین به‌رهه‌م هاتووه كه ده‌توانێ دیار نه‌مێنێ و ئه‌وه‌ی ده‌یكات به خۆیه‌وه به ته‌واوی بشارێته‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌ونی هه‌موو منداڵێكه كه زنجیره ڕۆمان و فیلمی هاری پۆته‌ری بینیبێ.
له ڤیدۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی چین به ده‌یان میلیۆن جار ته‌ماشا كراوه و له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش نیشانی داوه، به‌رهه‌مهێنانی چارۆگه‌یه‌ك ده‌رده‌خات كه ده‌توانێ دیار نه‌مینێ و له‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌ی سه‌یری ده‌كه‌ن بزر بێت.
له ڤیدیۆكه‌دا پیاوێك ده‌ركه‌وتووه كه چارۆگه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ناو دارستانێكدایه، پێش ئه‌وه‌ی بیكاته‌وه و له به‌رده‌م كامێرادا خۆی بزر بكات.
چارۆگه‌ی خۆشاردنه‌وه كه له زنجیره ڕۆمانی هاری پۆته‌ر هه‌یه، له ئه‌فسانه كۆنه‌كانی زۆربه‌ی وڵاتان به چه‌ندان شێوه‌ی جیاواز باس كراوه، هه‌ر بۆیه كۆمپانیای "Quantum Video production"ی چینی، له یه‌كه‌م هه‌وڵی ئه‌و داهێنانه‌دا، له شێوه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه دروستی كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ چه‌ندان شێوه‌ی تر به‌رهه‌می بهێنێته‌وه.
تچو زینسۆنگ به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌و كۆپانیایه ده‌ڵێ، له ڕاستیدا ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كه كراوه، پێشبینییه بۆ داهاتوو، هیچ شتێك نییه له زانستی ئێسته پێی بگوترێ چارۆگه‌ی خۆشاردنه‌وه، ئه‌و ڤیدیۆیه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ند سیسته‌مێكی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه دروست كراوه و هاوشێوه‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌كان به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌م بیرۆكه‌یه ئه‌گه‌رچی هێشتا به ته‌واوی نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكانی دنیا ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.