بەهۆی كۆتینیو بەرشەلۆنە 5 یاریزانی دەفرۆشێ

:: PM:05:10:09/12/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەبەرامبەر گرێبەستكردن لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی، ناچار دەبێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەستبەرداری 5 ئەستێرەی بێت.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: 5 یاریزان نزیكن لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوودا ریزی یانەی بەرشەلۆنە جێبێڵن، ئەوانیش برێتین لە ئەردا تۆران، خافیێر ماسكیڕانۆ، ئەلێكس ڤیدال، رافینیا و گیرارد دیۆلۆفیۆ.

یانەی بەرشەلۆنە بۆ تەواوكردنی كارەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆتینیو پێویستی بە پارە زەبەلاح دەبێت كە چاوەڕوان دەكرێ لە 100 ملیۆن پاوەن زیاتر بێت.

دوایین دەستەوارەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆتینیو لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوو بوو بە بەهای 114 ملیۆن پاوەن بووە.

لای خۆشییەوە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە ئەو ئەستێرانەی تیپەكەی بفرۆشێ بۆ ئەوەی بەشێكی ئەركی سەر شانی سووك بێت و بڕە پارەیەكی دەست كەوێت تا گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرەیەی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی ئیمزا بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م