وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "نیللی زاكس"ی جیھانی له‌لایه‌ن به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس و نووسه‌ری ناسراوی كورد ڕاگه‌یانراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه و تێیدا هاتووه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌خشینی خه‌ڵاتی "نیللی زاكس"ی ئه‌ڵمانی له بواری ئه‌ده‌بی به نووسه‌ر و ئه‌دیب به‌ختیار عه‌لی به‌رز ده‌نرخێنێت، ھاوكات به گرنگیشی ده‌زانێت ناوی نووسه‌رێكی به‌توانا و خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی پڕ له د اھێنان، ده‌چێته ڕیزی ژماره‌یه‌ك ئه‌دیب و نووسه‌ری ناسراوی دنیا، بڕواشمان وایه به‌ختیار عه‌لی یه‌كێكه له‌و ناوانه‌ی شایسته‌یی ئه‌وه‌یه ھه‌ڵگری ئه‌و خه‌ڵاته و خه‌ڵاتی تری جیھانی بێت.
خه‌ڵاتی نیللی زاكس دوو ساڵ جارێك له شاری دۆرتمۆرد له ئه‌ڵمانیا به‌و نووسه‌ر و ئه‌دیبانه‌ی جێ ده‌ستیان له داھێنان و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنی نێوان گه‌لاندا دیاره ده‌درێت. ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار دنیای ڕۆمانی كوردی له ڕێی به‌ختیار عه‌لییه‌وه تێكه‌ڵ به ئه‌زموونی دنیای خۆرئاوا ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆماننووسێكی كورد ئه‌م خه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له ستایشی ئه‌و ڕۆماننووسه نووسیویه‌تی: به‌ختیار عه‌لی چۆن له فه‌زای داھێنانی تایبه‌تی خۆیدا له سنووره‌كان ده‌دات و له ئه‌زموونێك بۆ ئه‌زموونێكی فراوانتر ده‌گوازێته‌وه، ھاوته‌ریب به‌وه، وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی، دیاریكراوتریش وه‌ك رۆماننووسێك، بۆ جیۆگرافیایه‌كی جیھانی درێژ ده‌بێته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له وه‌رگێڕانی به‌شێك له نووسینه‌كانی بۆ زمانی ئه‌ڵمانی، توانی پێگه‌یه‌كی باش له تاراوگه دروست بكات و ئه‌مڕۆش گه‌یشت به‌و ئاسته جیھانییه. ئه‌و وه‌ك چۆن له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتووبوو، به توانای تاكه‌كه‌سی خۆی گۆڕانكاری گه‌وره له بواری نووسین و فیكر و بونیادی ده‌ربڕینی زمانی كوردیدا بكات، ئاواش به داھێنانه‌كانی توانی له تخووبی لۆكاڵی بپه‌ڕێته‌وه و تێكه‌ڵ به ڕۆشنبیری و دنیای ئه‌ده‌بی مۆدێرن ببێت.
ئه‌وه‌شیان نووسیوه، ره‌نگه لێره‌دا جیاوازی به‌ختیار عه‌لی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و نووسه‌رانه‌ی به ڕه‌گه‌ز ده‌بنه‌وه به كورد ئه‌وه بێت، به‌ختیار به كوردی ده‌نووسێت. واتا ئه‌و به خه‌سڵه‌تی كوردی نووسینه‌وه ره‌ھه‌ندێكی جیھانی وه‌رده‌گرێت، ھه‌ندێك له‌وانی تر پێویستیان به‌وه بوو به‌زمانی تر ده‌ربڕی له خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سه‌ڵه‌ته جیھانییه وه‌ربگرن. بێگومان كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی جیھانی به‌ڕووی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كوردیدا، ڕووداوێكی گرنگ و ھه‌واڵێكی خۆشه بۆ ھه‌موومان. وه‌ك چۆن له‌م چوارچێوه‌یه ھه‌ر ئه‌مساڵ چۆمان ھه‌ردی توانی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رگێڕ به‌ده‌ست بێنێ له به‌رانبه‌ر وه‌رگێڕانی ده‌قی "ده‌ربه‌ندی په‌پووله"ی مامۆستای كۆچكردوو شێركۆ بێكه‌س.
له كۆتای ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان‌دا هاتووه، ھه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ھه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگای دۆرتمۆرد دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ڕێی به‌ختیار عه‌لییه‌وه ئاوڕیان له دنیای داھێنانی كوردیدا دایه‌وه و پیرۆزبایش له كاك به‌ختیار عه‌لی و سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردیش ده‌كه‌ین.
خه‌ڵاتی "نیللی زاكس" به‌ناوی ژنه شاعیر و ئه‌دیبێكی ناسراوی جووی ئه‌ڵمانی كراوه كه له ساڵی 1891 له به‌رلین له دایك بووه و ساڵی 1970 له ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كردووه، خۆی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه له ساڵی 1966 ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و كاره شیعری و شانۆیییانه‌ی باسی له توانای جوو كردووه و خۆی وێڕای ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ری هات، سووربوو له‌سه‌ر برایه‌تی و ئاشتیی نێوان گه‌لان و ئه‌مه‌ش له ته‌واوی كاره ئه‌ده‌بییه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌م خه‌ڵاته له شاری دۆرتمۆند ده‌درێته ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی كار بۆ پێكه‌وه‌ژیان و به‌دیهێنانی ئاشتی ده‌كه‌ن و وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی خۆیاندا هاتووه، دوو ساڵ جارێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته مه‌عنه‌وییه‌كه، خه‌ڵاتێكی ماددیشی له‌گه‌ڵه كه ده‌گاته 15 هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵام لیژنه‌ی دانانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌یانه‌وێ بڕی پاره‌كه له داهاتوودا زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بایه‌خدان به خه‌ڵاته‌كه به‌رزتر ببێته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به‌ختیار عه‌لی وه‌ك تاكه نووسه‌ر له مێژووی كورددا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به گشتی، پێگه و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیری كورده و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌ھه‌ند. یه‌كه‌م رۆمانی به ناوی مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م له ساڵی 1997 له سوێد بڵاو كرایه‌وه. خۆی له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی "شێخ سه‌لام" له سلێمانی ته‌واو كردووه و پاشان خوێندنی ناوه‌ندی له "ناوه‌ندی ئه‌زمه‌ڕ" و خوێندنی ئاماده‌یی له ئاماده‌یی "ھه‌ڵكه‌وت"ی كوڕان ته‌واو كردووه. پاشان له ھه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین خوێندكاری كۆلیژی زانست به‌شی زه‌ویناسی ده‌بێت، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1983 له ھه‌ولێر بریندار ده‌بێت و ده‌ست له خوێندنی زانكۆ ھه‌ڵده‌گرێت و به ته‌واوی خۆی بۆ كاری نووسین و ئه‌ده‌بیات یه‌كلا ده‌كاته‌وه. له ھه‌مان ساڵدا "قه‌سیده‌ی نیشتمان" كه كۆنترین به‌رھه‌می بڵاوكراوه‌یه‌تی نووسیوه. دواتر له دیوانی گوناھ و كه‌رنه‌ڤاڵدا چاپ ده‌كرێت كه ساڵی 1992 بڵاو كراوه‌ته‌وه. له پایزی 1989دا یه‌كه‌م وتاری له ڕۆژنامه‌ی پاشكۆی عێراقدا بڵاو ده‌بێته‌وه. له نێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له سلێمانی و ھه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات. پاش سه‌رھه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، كوردستان به جێ ده‌ھێڵێت و ڕوو ده‌كاته سووریا و پاشان ئه‌ڵمانیا. له ساڵی 1999وه له شاری كۆڵن نیشته‌جێ ده‌بێت.
یه‌كه‌م به‌رھه‌می بڵاوكراوه‌ی به‌ختیار عه‌لی قه‌سیده‌ی "نیشتمان"ه. له ساڵانی ھه‌شتادا كۆمه‌ڵێك قه‌سیده‌ی درێژ ده‌نووسێت، له‌وانه: شار، گوناھ، كه‌رنه‌ڤاڵ و چه‌ندی تر، ده‌ستنووسی یه‌كه‌می ڕۆمانی "مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م"یش ھه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه. له پایزی ساڵی 1989دا یه‌كه‌مین وتاری به دوو به‌ش به ناونیشانی "قسه‌كردن له په‌راوێزی بێده‌نگی"دا له ڕۆژنامه‌ی "پاشكۆی عێراق"دا بڵاو ده‌بێته‌وه. له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری تردا ژماره یه‌كی "گۆڤاری ئازادی" ده‌رده‌كه‌ن كه دواتر پێنج ژماره‌ی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه. له ساڵی 1992دا یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعری به‌جۆرێكی ئێجگار ساده و سه‌ره‌تایی و به تیراژێكی كه‌م چاپ ده‌كرێت. له نێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له ھه‌ولێر و سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات و ئیشه‌كانی له پاڵ ئیشی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبیری تردا وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌رھه‌ڵدانی جۆره تێڕوانینێكی جیاواز بۆ ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه سه‌یر ده‌كرێن.
دوای سه‌رھه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له ئه‌یلوولی 1994دا كوردستان به‌جێ ده‌ھێڵێت و ڕوو ده‌كاته سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان له دیمه‌شقدا ده‌گاته ئه‌ڵمانیا و تا ساڵی 1999 له فڕانكفۆرت نیشته‌جێ ده‌بێت. له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ھاوڕێی تردا ده‌بێته یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌ھه‌ند، له ساڵی 1997 یشدا ده‌ست به نووسینی ڕۆمانی «ئێواره‌ی په‌روانه» ده‌كات و له 1997 ته‌واوی ده‌كات. له ساڵی 1999وه له شاری كۆڵن نیشته‌جێ ده‌بێت. پاشان له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ھاوشانی "ڕێبین ھه‌ردی، ڕێبوار سیوه‌یلی، مه‌ریوان وریا قانع، فاڕووق ڕه‌فیق، ئاراس فه‌تاح، ھه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا، گرووپی "ڕه‌ھه‌ند" داده‌مه‌زرێنن، پاشان چه‌ند ژماره‌یه‌ك له گۆڤاری ڕه‌ھه‌ند بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی-فیكری بووه.