زانایان له نوێترین توێژینه‌وه‌دا خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بتوانن هه‌ر له ڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌ر كه‌سێكه‌وه، بزانن تووشی چ نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بتوانن گریمانه‌ی كاتی مردنه‌كه‌شی دیاری بكه‌ن.
تیمێك له زانایانی زانكۆی "ئه‌ریزۆنا"ی ئه‌مه‌ریكی، ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه به شیكردنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌نفلۆنزای باڵنده (H5N1) و ڤایرۆسی "H7N9" و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی تری كه ده‌بنه په‌تا و دیارده، توانیویانه بگه‌نه كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو.
وه‌ك له توێژۆنهوهكهیاندا هاتووه، ده‌تواندرێ بزانرێ مرۆڤه‌كان تووشی چ جۆره ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌ك ده‌بن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی ڤایرۆسه‌كان بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، بۆ نموونه، ئه‌وانه‌ی له‌دایكبووی ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوون، تووشی ڤایرۆسی "H5N1" نابن، به‌ڵكوو چه‌ند جۆره ڤایرۆسێكی تر تووشیان ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی له ساڵانی حه‌فتا له‌دایك بوون، تووشی ڤایرۆسی "H7"، به‌ڵكوو تووشی ڤایرۆسی "H5".
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هێشتا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا بگه‌نه پێشكه‌وتنی زیاتر.
سه‌رچاوه: ڕووسیا توده‌ی