یوتیوب خزمەتگوزارییەكی نوێ ڕادەگەیەنێت

:: PM:01:16:10/12/2017 ‌
تۆڕی بلۆمبێرگ لە زاری سەرچاوە ئاگەدارەكان بڵاوی كردەوە، كە پێگەی یوتیوبی سەر بە كۆمپانیای ئەلفابێت خەریكی پلاندانان و ئامادەكارییە بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزارییەكی نوێی یوتیوب لە مانگی ئادار/مارسی ساڵی 2018ەوە.

لەبارەی ئەو خزمەتگوزارییەوە سەرچاوەكان دووپاتیان لەوە كردووەتەوە كە خزمەتگوزارییە نوێكەی یوتیوب بریتییە لە پەخشی ڕاستەوخۆی موزیك، بەوهۆیەوە كۆمپانیای ئەلفابێت لەگەڵ كۆمپانیای "وارنەر موزیك گرووپ" گرێبەستی واژوو كردووە، هاوكات لەگەڵ كۆمپانیای "سۆنی موزیك ئینتەرتینمێنت" و "یونیڤێرسال میوزیك گرووپ" و "میرلین" لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی تۆماری موزیك بخەنە ناو یوتیوبە و تا لە مانگی ئادار/مارسی ساڵی نوێ ئەو خزمەتگوزارییە بخاتە بەردەم بەكارهێنەرانی یوتیوب.

بڕیارە ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی یوتیوب بەناوی "ریمكیس" بخرێتە ڕوو، وەك هەوڵێك بۆ ڕكابەری كردنی خزمەتگوزاری "سپۆتیفای" كۆمپانیای ئەپڵ، ئەمەیش لە كاتێكدایە كۆمپانیای گووگڵ كە خاوەنی كۆمپانیای ئەلفابێت و یوتیوبیشە لە 2001ەوە خزمەتگوزاری گووگڵ پلەی موزیكی خستووەتە بەردەم بەكارهێنەرانی.

ئەو خزمەتگوزارییە بریتییە لە پەخشكردنی جۆرەها پارچەی موزیك لە تۆڕی یوتیوب، ئەمەیش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2016 یوتیوب خزمەتگوزاریی یوتیوبردی خستە ڕوو، تا بە ئاسایی و بێ دەركەوتنی رێكلام بە ناو گرتە ڤیدیۆیییەكان بەكارهێنەرانی گەڕان بكەن.



وشە - باز ئه‌حمه‌د