فراكسێۆنی گۆران له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پێش جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون به‌غدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكات نه‌ك وه‌ك هه‌رێمی كوردستان. چاودێرێكیش ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات له‌م قۆناغه‌دا، بۆ لاوازكردنی پێگه و هێزی كوردستانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، به "وشه"ی گوت: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی گۆڕان داوا بكات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئێمه وه‌ك فراكسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین داهاتی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕوات بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگایه‌ك به‌پێی داهاتی خۆی له عێراقه‌وه بودجه‌ی بۆ خه‌رج بكرێ و تێوه‌نه‌گلێ له‌كێشه‌كان.
لێدوانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی فراكسێۆنی گۆڕان له‌كاتێكدایه رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، داوامان كردوه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌وت له نێوان ناوند و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌وا حكوومه‌تی عێراق راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكات.
غالب محه‌مه‌د، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یڵێ، هه‌ڵوێستی فه‌رمیی بزتنه‌وه‌ی گۆڕانه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی نه‌ك هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی.
پاش لێدوانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌مان رۆژ فراكسێۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و گوتی: داوا له به‌غدا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ، ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه.
حسێن عه‌لی وه‌ك چاودێرێكی سیاسی له گه‌رمیان، به "وشه"ی گوت: ئه‌و لێدوانه‌ی په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه‌مكردنه‌وه‌یه له پێگه و هێزی كوردستان، له كاتێكدایه له‌بری جیهان جه‌نگی تیرۆر ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی بۆ دروست بووه .
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی