هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

:: PM:02:26:10/12/2017 ‌

 هێزى ئه‌بوفه‌زڵ عه‌باس كه‌ میلیشیایه‌كى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى بوو، دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند.

 به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌وس خه‌فاجى ئه‌میندارى گشتى هێزى ئه‌بوفه‌زڵ عه‌باس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێزه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خۆى راده‌گه‌یه‌نێ. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "دوا سه‌ركه‌وتنى كۆتای به‌سه‌ر داعش ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ جا له‌ ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بن یا به‌رگرى، هه‌ر تاكێكى هێزه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ ژێر فه‌رمانى سه‌ركرده‌ى گشتیى هێزه‌ چه‌كداره‌كان". 

 سایتى ئیره‌م له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ئاشكراى ده‌كات، هۆكارى راسته‌قینه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م هێزه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایییان نه‌ماوه‌ تا كۆمه‌كى چه‌كداره‌كانى بكات، ژماره‌ى چه‌كداره‌كانیشى ته‌نیا له‌ده‌وروبه‌رى به‌غدا نزیكه‌ى دوو هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت، هه‌موو مانگێك چه‌كداره‌كانى ناتوانن مووچه‌ى خۆیان وه‌ربگرن.

 ئه‌م هێزه‌ له‌ سه‌ره‌تاى 2012 به‌ پاڵپشتى ئێران دروست بوو، سه‌ره‌تا له‌ چه‌كداره‌ لبنانى و عێراقییه‌كان پێكهاتبوو، به‌ بیانووى پاراستنى مه‌زارگه‌كانى شیعه‌ له‌ سووریا دامه‌زرا. 

دواى نه‌مانى جه‌نگى داعش و راگه‌یاندنى عه‌بادى گوایه‌ رێ نادرێت لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هێزه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبى چاره‌نووسێكى نادیاریان هه‌یه‌.

وشه‌/ rt




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل