هه‌موو ژنێك پێویسته توانای سه‌ركه‌وتنی خۆی له بواره‌كانی ژیانیدا بسه‌لمێنێت، ئه‌مه‌ش به بوونی بڕوا و متمانه‌یه‌كی به‌هێز دروست ده‌بێت، وا چاكه بزانیت چۆن ئه‌م متمانه‌یه به خۆت دروست ده‌كه‌یت و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز بۆ خۆت دروست ده‌كه‌یت.
ژنان به گشتی به ڕه‌گه‌زێكی بێ هێز ناسراون، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه له خه‌یاڵێكی قووڵدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیچ توانایه‌كی خۆیان به‌كار ناهێنن و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێن وه‌ك سه‌ندرێلا، شازاده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و له‌و خه‌وه قووڵه خه‌به‌ریان بكاته‌وه و بیانگه‌یه‌نێت به داهاتوویه‌كی پڕشنگدار و ڕازاوه.
بۆ وازهێنان له‌و جۆره ژێرده‌ستییه و دروستكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به خۆت، ده‌توانیت به چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌و تێڕوانینه دووباره‌یه بگۆڕیت، كه له‌باره‌ی ژن هه‌یانه، هه‌نگاوه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:
_ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانت بپارێزه: به هۆی سۆشیاڵ میدیاوه، ژیانی هه‌ر تاكێكمان بووه به په‌رتووكێكی كراوه، هه‌ر كه‌س ویستی ده‌توانێت چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی لێ بخوێنێته‌وه و ژیانی تایبه‌تیمان شاره‌زا بێت، زۆر به ئاسانی ده‌توانن له شوێنی كار، ئاره‌زووی خواردن، باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیمان شاره‌زا بن، له‌به‌رئه‌وه سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌رت كه‌مێك شاراوه بیت، دره‌نگ خۆت به‌ده‌سته‌وه بده‌یت، بۆیه باشتره هه‌موو هه‌ژماره‌كانت له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی قفڵ بكه‌یت، با ته‌نیا تایبه‌ت بن به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ته‌وێت ئاگاداری ژیانی ڕۆژانه‌ت بن، باشتره سنوورێك بۆ ئه‌وانیش دابنێیت.
_ خۆشی له هاوڕێیه‌تیكردنی خۆت ببینه: ڕاسته هه‌موو چونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خۆشه‌ویست، هاوڕێ یان خێزانه‌كه‌ت بێت زیاتر جێی دڵخۆشییه، به‌ڵام وا باشتره هه‌ندێك جار ئاوڕێك له ناخی خۆت بده‌یته‌وه، هاوڕێیه‌تییه‌كی پته‌و له نێوان خۆت و ناخت‌دا دروست بكه‌یت، بێ گوێدانه قسه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت، بڕۆ سینه‌ما، چێشتخانه و ته‌نانه‌ت پیاسه‌یه‌كی ئیواران به‌ته‌نیا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت و خۆتت لا خۆشه‌ویست بێت.
_ بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو هه‌موو كه‌سی خۆت به: ژنانی ده‌ست و پێ سپی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به چاوێكی كه‌م ته‌ماشایان ده‌كرێت، له ناخی خۆشیاندا هه‌میشه دوودڵن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆش یه‌كێك نه‌بیت له‌و جۆره كه‌سانه‌ی بۆ ساده‌ترین ڕووداوی ژیانیان، پشت به ده‌وروبه‌ر ده‌به‌ستن، هه‌وڵ بده خۆت فێری هه‌موو شته سه‌ره‌تایییه‌كانی ژیان بكه، بۆ نموونه دروومانی، ته‌كنه‌لۆجیا و چێشتلێنان.
_ خۆت له ده‌ستدرێژی بپارێزه: له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژیت، ڕۆژانه و هه‌فتانه ئاماری ده‌ستدرێژی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان زیاد ده‌كات، باشتره هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ی بۆ خۆپاراستن له‌و حاڵه‌ته نامرۆڤانانه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده كاته به‌تاڵه‌كانت له به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانت و وه‌رزشدا خه‌رج بكه‌یت، به‌رده‌وامیش سپرای بیبه‌ر له جانتاكه‌ت دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له هه‌موو حاڵه‌تێكی له ناكاو بپارێزیت.
_ بتوانه بڵێی "نـــا": ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر پێویسته تا بتوانی كه‌سایه‌تیت به‌هێز بكه‌یت، بتوانیت به‌سه‌ر خۆتدا زاڵ بیت، هه‌میشه خۆت له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێنه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بڵێی "نا"، نا بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی ناته‌وێ بیكه‌یت، نا بۆ ئه‌و زانكۆیه‌ی ناته‌وێ لێی بخوێنیت، نا بۆ سه‌ردانیكردنی هاوڕێكه‌ت چونكه كاتت نییه، نا بۆ پێدانی قه‌رز به كه‌سێكی نزیكت چونكه خۆت پێویستت پێیه.
_ سكت به تێری بهێڵه‌وه: پیاوان به گشتی نازانن خۆراك دروست بكه‌ن، كاتێك له بارێكی جیاوازدا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه خواردنیان ده‌ست ناكه‌وێت، هه‌میشه هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ن و داوای یارمه‌تی له ژنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆی ژن نابێت بهێڵی هه‌رگیز وه‌ك پیاو بێ ده‌سه‌ڵات بیت، خواردنێكی خێرا له مێشكت دابنێ، بۆ ئه‌و كاتانه‌ی نازانیت چی ئاماده بكه‌یت، هه‌وڵ بده له‌م خۆراكه‌دا پڕۆفیشناڵ بیت و به جوانی ئاماده‌ی بكه‌یت، تا هه‌رگیز برسیت نه‌بێت و خۆت بسه‌لمێنیت.
_ ژیانت بپارێزه: له ڕێی ئینته‌رنێت و قسه‌ی پزیشكه‌كانه‌وه، هه‌وڵ بده نیشانه سه‌ره‌تایییه‌كانی هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشی بزانیت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز تووشی حاڵه‌تی له‌ناكاوی سه‌خت نه‌بیت، له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌ك زانیاری ته‌واوت هه‌بێت و شاره‌زای گشت شتێك بیت.
_ په‌ره به هونه‌ره‌كه‌ی ناخت بده: هه‌موو كه‌سێك له توانایدایه هونه‌رێكی جیاواز ئه‌نجام بدات، تۆش له‌وانه‌یه دركت به خۆت نه‌كردبێت، به‌ڵام خاوه‌نی هونه‌رێكی شاره‌زا بیت، بۆ نموونه مه‌كیاجكردن، وێنه‌كێشان، دوورمان یان گۆرانیگوتن، ده‌توانی به هه‌ر جۆرێك بێت گرنگی به‌م هونه‌ره‌ت بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كاته به‌تاڵه‌كانت له‌م هونه‌ره‌تدا خه‌رج بكه‌یت و هه‌ست به به‌هێزی و كه‌سایه‌تییه لێهاتووه‌كه‌ی خۆت بكه‌یت.
_ به‌سه‌ر لایه‌نی سۆزداریتدا زاڵ به: ڕاسته هه‌موو كه‌س باس له‌وه ده‌كات ژنان به گشتی ڕه‌گه‌زێكی ناسك و سۆزدارن، جا ئه‌گه‌ر ژنی هه‌ر وڵاتێكیش بیت، ئه‌م سیفاته له ناخت‌دا بوونی هه‌یه، به ئه‌سته‌م به‌رگه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌رت ده‌گریت، به‌ڵام هه‌وڵ بده ئیتر واز له‌م ناسكییه‌ت بهێنیت و هه‌تا پێت بكرێ به‌سه‌ر خۆتدا زاڵ به، له‌گه‌ڵ رووداوه قوڕسه‌كانی ژیانت گه‌ر به زۆریش بێت، به‌هێزی خۆت نیشان بده.