زۆر خه‌ڵك هه‌ن له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی كلس و پاشماوه‌كانی خۆراك و جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ددانه‌كانیان ته‌نێكی زه‌رد دروست ده‌بێ و سیمایه‌كی ناشرین به جوانی و پاكوخاوێنی ده‌دات، له كۆتادا ناچار ده‌بن په‌نا بۆ پزیشك ببه‌ن تا له ده‌ست ئه‌و چینه زه‌رده‌ی سه‌ر ددانه‌كانیان ڕزگاریان ببێ، به‌ڵام پێویست ناكات چیتر سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، به‌و گیراوه‌یه كه هاوشێوه‌ی هه‌ویرێكی ددانی سروشتییه ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌مه زاڵ بن و ددانه‌كانتان وه‌ك به‌فر سپی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌ویره سروشتییه له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
•دوو كه‌وچكی چێشت له زه‌یتی گوێز هیند.
•دوو كه‌وچكی گه‌وره سۆدا‌ی نان.
•چه‌ند دڵۆپێك له زه‌یتی بۆندار ده‌توانن زه‌یتی نه‌عنا یان هه‌ر جۆرێكی تر به‌كاربهێنن.
چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردن:
له ده‌فرێك پێكهاته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و به كه‌وچكێك جوان جوان تێكه‌ڵی یه‌كتریان بكه‌ن، پاشان چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی بۆنداری تێ بكه‌ن، به‌رده‌وام بن له تێكدانی تا هاوشێوه‌ی هه‌ویرێكی ئاسایی لێ دێ و ته‌واو توند ده‌بێ، ئنجا ده‌توانن به فڵچه‌ی ددان شۆردن، هه‌ویره‌كه هاوشێوه‌ی هه‌ویری ئاسایی ددان شۆردن به‌كاربهێنن و ڕۆژانه دوو جار به‌م هه‌ویره سروشتییه ددانه‌كانتان بشۆن و پاشان به ته‌واوی ئه‌و چینه زه‌رده له‌سه‌ر ددانه‌كانتان نامێنێ و ددانه‌كانتان به جۆرێك سپی و پاك ده‌بێته‌وه، كه به هیچ جۆرێك پێشبینی ئه‌وه‌تان نه‌كرد بێ.