لە توێژینەوەیەکی نوێدا دهركهوتووه، مێشکی ژنان پێویستی بە كاتێکی زیاترە بۆ ئەوەی به تهواوی بحهسێتهوه و نوێ ببێتەوە، هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ژنان بە درێژایی رۆژ چەندان ئەرک لە ئەستۆیانە و بەم هۆیەوە ماندووترن و زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە خەوە.
زانایان دهڵێن ئەو ژنانەی خەویان کەمە زیاتر لە ژنانی تر لە مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی دەروونی خەمۆکیدان و هەڵسوکەوتی رۆژانەیان توڕهبوونی زۆرتری تیادا بهدی دهكرێت.
ژنان بە هۆی ئەوە زیاتر لە پیاوان مێشکی خۆیان بەکار دەخەن و هاوکات چەندین ئەرک و بەرپرسایەتی لە ئە ستۆ دەگرن، مێشکیان پێویستی بە کاتژمێری زیاترە تاكو بحەسێتەوە، چونکە لە کاتی خەو مێشک لە چالاکی بیر کردنەوە و ئەرکە قورسەکان رزگاری دەبێت و دەچێتە حاڵەتی نوێبوونەوە.
جگە لە ژنان ئەو پیاوانەی بە درێژایی رۆژ ئیشی قورسیان هەیە، پێویستیان بە خەوی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو پیاوانەی ئیشەکانیان کەمترە.
دڵی ئافرەت بە60 گرام لە دڵی پیاو بچووكترە، هاوكات مێشكی پیاو فراوانتر و گەورەترە لە مێشكی ئافرەت.
سهرچاوه: sabah