ئه‌وانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن ئیتر سنوورێك بۆ كێشیان دابنێن و به‌رنامه‌یه‌كی چڕ بۆ دابه‌زینی كێشیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، له نه‌خۆشیی شه‌كره‌ش ده‌یانپارێزێ.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی كه هه‌ردوو زانكۆی نیوكاسل و كلاسكۆ ئه‌نجامیان داوه، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه دابه‌زینی كێشی له‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ ڕزگاربوون له نه‌خۆشیی شه‌كره هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 298 كه‌س كه تووشی شه‌كره بوون، ماوه‌ی پێنج مانگ به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكیی تایبه‌تیان بۆ دانراوه كه ڕێژه‌ی كالۆری كه‌م كراوه‌ته‌وه و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشیان.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له وه‌رزانه‌ی "Lancet"ی پزیشكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، 50%ی نه‌خۆشه‌كان، به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌ی ڕێجیمه‌وه، به ته‌واوی به‌سه‌ر نه‌خۆشیی شه‌كره زاڵ بوون.
كێشی یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه گه‌یشتبووه 95 كیلۆ، دوای له‌ده‌ستدانی 25 كیلۆ، پزیشكه‌كان پشكنینیان بۆ كرد و ده‌ركه‌وت چیتر پێویستی به به‌كارهێنانی ده‌رمان نییه و به ته‌واوی له نه‌خۆشیی شه‌كره ڕزگاری بووه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، 46%ی نه‌خۆشی شه‌كره، دوای ساڵێك له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه، به ته‌واوی له شه‌كره ڕزگاریان بووه، به ڕێژه‌ی 86%یش كه توانیویانه 15 دانێن، ئه‌وانیش به ته‌واوی ڕزگاریان بووه، ته‌نیا 4%ی نه‌خۆشه‌كان هێشتا پێویستییان به ده‌رمان ماوه.