له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2050، ڕێژه‌ی له‌بیرچوونه‌وه (خه‌ڵه‌فان) ده‌گاته سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاستی ئێسته و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هیچیان له بیر نه‌ماوه، ده‌گاته 152 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی.
له‌بیرچوونه‌وه، به‌هۆی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی فره هۆكاره‌وه ڕوو له مێشك و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات، زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه له باوترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی مرۆڤ تووشی بیرچوونه‌وه (خه‌ڵه‌فان) ده‌كات و به ڕێژه‌ی 60% بۆ 70%ی ته‌واوی نه‌خۆشانی بیرچوونه‌وه پێك ده‌هێنێ.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، خه‌رجیی ڕزگاربوونی دنیا له‌و نه‌خۆشییه‌ی به 818 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كرد و پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد تا ساڵی 2030 ئه‌و خه‌رجییه بگاته دوو هێنده.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریێسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێ، پێویسته هه‌وڵی ڕژد له پێناو پاراستنی مرۆڤایه‌تی له‌و نه‌خۆشییه بده‌ین و كۆششه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه.