له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ بڕێكی زۆر ئاو له‌خۆ ده‌گرێت و نیوه زیاتری جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاوه، هێشتا زیاتر پێویستی به ئاوه چونكه به‌هۆی چالاكییه‌كانه‌وه ئه‌م ئاوه كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كات به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه ئایه سوودی هه‌یه یان زیانی هه‌یه بۆ گورچیله‌كان، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خێرا و دووباره چه‌ندان به‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه، ئه‌وا كاری گورچیله تێك ده‌چێ.
ئه‌م تێكچوونه له نێوان گورچیله و لووله‌كانی خوێندا ڕوو ده‌دات، چونكه ڕێژه‌ی ئاوه‌كه زۆره گورچیله ناتوانێت سۆدیۆمی ئاوه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بپاڵێوێت و بۆ خوێنه‌كه بیگوازێته‌وه كه ئه‌مه كێشه له سیسته‌می هاوسه‌نگی جه‌سته ڕوو ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژه زۆره له ئاو كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گورچیله‌ت، هه‌روه‌ها زیانی هه‌یه بۆ مێشكیش، چونكه ئه‌م ڕێژه زۆره به گورچیله‌كان ناپاڵێورێت، بۆیه تێكه‌ڵ به خانه‌كانی تر ده‌بن كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مێشك، كه ئه‌مه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه مێشك ناهێڵێت له خوێن زیاتر هیچ ماده‌یه‌كی تر بێته ناوی و تێكه‌ڵ بێ له‌گه‌ڵیدا.