دوای ئه‌وه‌ی فیلمی "تایتانیك"، بڵاو كرایه‌وه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك جێهێشت و بوو به جێگه‌ی پرسیار بۆ بینه‌ران كه ده‌یانپرسی ئایا ده‌بێت له ڕاستیدا كه‌شتییه‌كه چۆن بێت و كه‌سایه‌تییه ڕاسته‌قینه‌كان چۆن بن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرسیارانه چه‌ندان كه‌سی لێكۆڵه‌ر هه‌ستان به گه‌ڕان به دوای وێنه و زابیاری كه‌سی ده‌رباره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له تایتانیكدا بوو كاتێك كه نووقوم بوو، بۆیه دوای چه‌ندان ساڵ له گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توانیان وێنه‌ی كۆنی تایتانیك و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك كۆ بكه‌نه‌وه وه‌ك (جاك داوسن و روز دیویت و مۆلی براون و كاپتن ئیدوارد جۆن) و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕزگاریان بووبوو.
"تایتانیك" فیلمێكی درامی و رۆمانسییه لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ (جه‌یمس كامیرۆن)ه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، كه له ناوه‌ڕۆكدا باسی كاره‌ساتی نووقومبوونی كه‌شتی تایتانیك ده‌كات، كه له ڕێگه‌ی ئۆقیانووسی ئاتلانتیكدا نووقووم بووه، لیۆناردۆ دیكاپریۆ و كه‌یت وینسلێت به ڕۆڵی سه‌ره‌كی به‌شداربوونه به كه‌سایه‌تییه‌كانی جاك داوسن و روز دیویت بوكاتر، كه له دوو چینی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازن و ده‌كه‌ونه ناو خۆشه‌ویستییه‌وه له گه‌شته‌كه‌دا ساڵی 1912 له‌ناو كه‌شتی تایتانیك.