(شێنێ) له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی تایبه‌تی خۆی بڵاو كردووەته‌وه.
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل وێنەیەکی جوانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام دابەزاندووە، لە وێنەکەدا، دوو هەناری لە دەستی گرتووە و چەندان هەناریشی لە چواردەوری بڵاو کردووەتەوە.
شایانی باسە، شێنێ هۆشیار ئیسماعیل لەژێر وێنەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام، نووسیویەتی: (ئەگەر ساڵ هەر چوار وەرزی پایز بێت، هەموو دنیا ببێت بە هەنار، چاوی من هەر تۆ دەبینێت.)
شێنێ به‌و هۆیه‌وه به‌شێكیان به‌وه‌ی ناساندووه، كه به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی كێشه‌ی بۆ كچانی شار دروست كردووه.
شێنێ لە ساڵی 1994 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان تەواو کردووە، ئێسته کاری فاشیۆن دەکات و توانیویەتی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات، ئه‌و نازناوی شاژنی سلێمانی لێنراوه. شێنێ هۆشیار كچێكی گه‌نج و چالاكی پڕ وزه‌یه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه و ئێسته كاری مۆدێلیست ده‌كات و یه‌كێكه له ئه‌ستێره جوان و ناوداره‌كانی ئه‌و شاره، نازناوی "شاژنی جوانی" لێ نراوه له‌لای هه‌وادارانی به‌هۆی شیكپۆشی و جوانییه‌كه‌یه‌وه.