سەربردەی شوکری فەزڵی

:: PM:10:06:10/12/2017 ‌
شوکری فەزڵی کوڕی مەحموود ئاغای کوڕی ئەحمەد ئاغایە کە لە سلێمانی ژیاوە و بە رەچەڵەک خەڵکی شاری سنەیە. ساڵی ١٨٨٢ لە گەڕەکی فەزڵ لە شاری بەغدا لە دایکێکی عەرەب لەدایک بووە، لە تەمەنی منداڵیدا سەید ساڵحی خاڵی، کە کارمەندێکی گەورەی دەوڵەتی عوسمانی بوو ھێناویەتە سلێمانی و لەوێ خراوەتە بەر خوێندن. شوکری فەزڵی، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بووە. شوکری فەزڵی بە کوردی و تورکی و عەرەبی و فارسی شیعری نووسیوە.

شوکری فەزڵی نزیکەی ٣٠ ساڵ لە سلێمانی ماوەتەوە و ئاشنایەتییەکی زۆری لەگەڵ شاعیران و ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمەدا پەیدا کردووە. لە قۆناغی خوێندندا ھاوپۆلی شێخ مەحموودی حەفید بووە. لە ساڵی ١٩٢٢ بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی مەعاریف، شوکری فەزڵی لەگەڵ تۆفیق وەھبی و دوو کەسی تردا ئەرکی وەرگێڕانی کتێبی قوتابخانەکانیان پێ سپێردراوە، کە لە عەرەبییەوە بیکەن بە کوردی.

لە ژیانی فەرمانبەریدا گەلێ پۆستی پێسپێردراوە، لە ڕۆژنامە و گۆڤارە عەرەبییەکاندا بەردەوام وتار و نووسینی بڵاوکردووەتەوە، لە رۆژنامەی (تێگەیشتنی ڕاستی)دا، کە (مێجەرسۆن) لە بەغدا دەری کردووە شوکری فەزڵی ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە. بە یەکێک لە ڕوناکبیرە ھەرە بوێر و چاونەترسەکانی سەردەمی خۆی دادەندرێت.

باشترین بەڵگەش شیعرە بەناوبانگەکەیەتی کە ساڵی ١٩٢٣ پێشکەشی شێخ مەحمودی کردووە، شەڕە شیعرەکانیشی لەگەڵ شێخ ڕەزای تاڵەبانیدا کەلێنێکی گەورەی پڕکردۆتەوە، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بە کوردی و تورکی و عەرەبی و فارسی شیعری نووسیوە.

ساڵی ١٩٢٢ بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی مەعاریف، شوکری فەزڵی لەگەڵ تۆفیق وەھبی و دوو کەسی تردا ئەرکی وەرگێڕانی کتێبی قوتابخانەکانیان پێ سپێردراوە کە لە عەرەبییەوە بیکەن بە کوردی. لە ١/ ٦/ ١٩٢٦ دا لە بەغدا کۆچی دوایی کرد.

شوکری فەزڵی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە شیعرەیلێک هەجووی یەکیان کردووە، من تەنێ چوارینەکان بە پێویست دەزانم، کە لێرە بیانخەمە ڕوو. خوێنەری هێژا و شێلگیر دەتوانێ تەواوی شیعرەکانیان لە دیوانەکانی خۆیان بخوێنێتەوە، کە کێ دەستپێشخەری کردووە و جگە لە چوارینە شیعری هەجووی دیکەشیان هەیە لە دژی یەک، کە بە ڕووخساری جوداوازتر نووسراون. شێخ ڕەزا لە چوارینەیەکدا دەلێ:

کێری من و ئەو کوێرە

نا بەکاری وەکوو ئەم جووتە لەعینە لێرە
نەبوو قەت ئەمە موودەیەکی مەدید و دێرە
ئەو بە تڕ گوێز ئەشکێنیت و ئەمیش قنگ ئەدڕێ
هەردوو عاسین لە خودا، کێری من و ئەو کوێرە

شوکری فەزڵی لە وەڵامیدا دەڵێ:

نا بەکارە، ئەمە چەند وەختە بە سمتت فێرە؟
هێندە بێشەرمی و سپڵەیت و دەڵێی بێخێرە
گلەییم لێ مەکە وەک خۆت، کە "کوڕ"یشتم گاوە
زیز مەبە هەی قوزی گوڵچنی ژنت بەم کێرە

بە سێ تاکە دێڕ شێخ ڕەزا هەجووی شوکری فەزڵی دەکات، شوکری فەزڵیش بەم چوارینەیە وەڵامی دەداتەوە:

"شێخ ڕەزا" وا دیارە ئەمڕۆ مەیلی گان دانت هەیە
حازرم تۆش ڕێوشوێنی خاسی میوانت هەیە
شیعرەکەت مەزموونی "عیجز"ی تیایە دیارە چاوەکەم
شەرتە نەیهێڵم هەرچی خار شتی ڕانت هەیە

هەمیسان شێخ ڕەزا وەڵامی شوکری دەداتەوە بە چوارینەیێک:

عالەم و دنیا ئەزانێ شوکرییە کوێر خەرجی منە
شۆخ و شەنگە! هەر وەکوو ڕەققاس ئەڵێی موتڵەق ژنە
دایکی حیزی خەڵکی بەغدا و باوکی گەوادی سنە
وەک بەدیعەی بنت بەکراوی پێچوا و بێبنە!

شوکری فەزڵی لە وەڵامدا پێی دەڵێ:

لۆتی و ڕەققاس من نیم، نێرە گای پیرە بنە
ئەی لە گوڵچنی ژنت بەم "ئۆندەر دیدەن بنە"
بۆچی نازانی لە کوێیە لۆتییانی "قۆڕییە"
هەموویان شێخ ژن ئەگێن، شێخ ژن ئەڵێ: تینم نەنە

شێخ ڕەزا لە تاکە دێڕێکی تردا هەجووی کردووە، شوکری بە چوارینەیێک بە وەڵامی دەگەیێنێت:

ئەو "جەمیلـ"ـەی تێی ئەبردی و لات جەمیل و لێی ڕەزا
"شوکری" شوکرت بۆ ئەکرد، "گوڵچن" لە باخەڵیا خزا
عەیبە هێندە سپڵە بی، تۆ زاهرەن شێخ و مەلای
شاپلیتەی کێری مــــــن چەندجار بەدەر قوونتا چزا

porn videosbeegxvideosxhamsteriv>سەرچاوە/ دیوانی شوکری فەزڵی، کاروان عوسمان، چاپی یەکەم (٢٠٠٩) وەشانخانەی گەنج.



وشە - ژیڤان خۆرانی