بڕیار بوو دوێنێ شه‌وی شه‌موو، گۆرانیبێژى لاو (میران عه‌لى)، نوێترین گۆرانى بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكى تایبه‌ت واده‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى بووه ئه‌م شه‌و ڕۆژى یه‌كشه‌م 10 ى كانوونى یه‌كه‌م.
ئه‌م شه‌و ده‌رباره‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ى هونه‌رمه‌ند میران، ده‌رهێنه‌ر حه‌مه‌ى شه‌م كه كارى ده‌رهێنانى بۆ كردووه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر یوسف له‌شكرى كارمان بۆ نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانیبێژى لاو میران عه‌لى كردووه به ناوى نامۆیی و بڕیار بوو دوێنێ شه‌و دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى بڵاوى بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه واده‌كه‌ى كه‌وته ئه‌مشه‌و، ئه‌و به‌رهه‌مه له تَێكست و میلۆدى نامۆیه و له كارى میكس و ماسترینگ و ئه‌ره‌نجیمێنتى سیامهكه و له ستۆدیۆى ئه‌كتیڤ تۆمار كراوه".
زیاتر گوتى: "هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران ژیا‌و حه‌یده‌ر ئارت به‌شدارن له كلیپى ئه‌و به‌رهه‌مه و چیڕۆك و سیناریۆكهى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رهه‌مه به شێوه‌ى جوان كارى كلیپى بۆ كراوه و سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه و هیوادارین به دڵى هه‌موو لایه‌ك بێت".
میران عه‌لى یه‌كێكه له گۆرانیبێژه لاوه‌كان و خاوه‌ن ده‌نگێكى تایبه‌ته و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌مه و یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانى له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژى كورد كه‌مال محه‌مه‌د بڵاو كردووه‌ته‌وه، تاكه هونه‌رمه‌ندى لاوى كورده گۆرانییه تازه‌كانى نزیكه‌ى 2.5 ملیۆن بینه‌رى هه‌یه له پێگه تایبه‌ته‌كانى.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى