خانمه گۆرانیبێژى ناسراوى كورد (نیان عه‌بدوڵا)، بێ ئه‌وه‌ى گوێ بدات به جۆرى نه‌خۆشییه‌كه‌ى كه ساڵى ڕابردوو تووشى هات و بێ ئه‌وه‌ى گوێ بدات به ته‌نگژه‌ی دارایی، گرنگى به گوێگرانى ده‌نگى ده‌دات و كار بۆگۆرانییهكى نوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ى كانوونى یه‌كه‌م، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێترین كلیپى خانمه گۆرانیبێژى ناوبراو میوزیكژه‌نى به‌شداربووى ئه‌و به‌رهه‌مه كاروان باڵه‌بان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "خانمه گۆرانیبێژ نیان عه‌بدوڵا نوێترین گۆرانى تۆمار كردووه به ناوى "بێ نه‌سیب" و ئێسته كارى كلیپى بۆ ده‌كات، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى له ئاماده‌كردنى میوزیكى هونه‌رمه‌ند خه‌لیل عه‌بدوڵایه و ئاوازى فۆلكلۆره و كارى كلیپى به هاوكارى خاك تیڤى كارى بۆ ده‌كرێت".
زیاتر گوتى: "چه‌ند میوزیكژهنێك به‌شدارین له كلیپى ئه‌و گۆرانییه و به‌یه‌كه‌وه كارى میوزیك ده‌ژه‌نین و له كلیپه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وین، دوا كارى نیان بریتى بوو له تۆماركردن و كلیپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌كى نوێ به ستایل و شێوازێكى نوێ كه بریتی بوو له دووباره‌كردنه‌وه‌ى گۆرانى "جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو"، وه‌ك یادێك بۆ ڕۆحى پاكى هونه‌رمه‌ند قادر كابان له ده‌رهێنانى ده‌رهێنه‌ر بڕیار فه‌تاح و له كارى میوزیكى بڕیار ڕه‌شید و له تێكستى گۆرانى شاعیر و له میلۆدى هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان و كارى ڕیكۆرد و میكس و ماسترینگى ئارام سه‌ردار كردوویه‌تى".
له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند نیان به "وشه"ى راگه‌یاند: "یه‌كه‌مجارمه به ستایلى پۆپ گۆرانى ده‌ڵێم و به‌و ستایله كار بۆ ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌م ده‌كه‌م، ئه‌و كلیپه به شێوازێكى مۆدێرن كارى كلیپى بۆ كراوه و چه‌ند میوزیكژهنێكى لاو و چه‌ند كچێك تێیدا به‌شدارن".
شایه‌نى باسه نیان عه‌بدوڵا له ساڵى 1996 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌مه له بوارى گۆرانى گوتن، دوایین كارى هونه‌رى بریتى بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانى "بێ نسیبم"، دواتر به هۆى توشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هێلكه‌دان و چاره‌سه‌رى دووركه‌وته‌وه له كارى هونه‌رى.
ساڵى ڕابردوو به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ى ڕووى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرد و له نه‌خۆشخانه‌ى چاریتا خرایه ژێر چاودێرى پزیشكان، له‌باره‌ى ته‌ندروستى ئێسته‌ى به "وشه" ى ڕاگه‌یاند: "سوپاس بۆ خواى گه‌وره ئێسته ته‌ندروستیم زۆر باشه".
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى