هه‌موو زانیارییه‌ك له‌ باره‌ى نه‌خۆشى فتقه‌وه‌

:: PM:10:31:10/12/2017 ‌
نەخۆشی‌ فتق، واته‌ دەرچوونی‌ بەشێكی‌ ناوەوەی‌ لەشە لەسەر دیواری‌ سك، واتە هەر بەشێك لەناو سكدا لە شوێنی‌ ئاسایی خۆی‌ نەمێنێت و هاتە سەر دیواری‌ سك، بە فتق ناو دەبرێت.

دیارترینی‌ جۆرەكانی‌ نه‌خۆشى فتق بریتین لە فته‌قى سەر میزەڵان و ناوك و سەروو ناوك، بن ڕان و فتقی‌ ناوەوە.

لەبارەی‌ هۆكاری‌ تووشبون بە فتق پسپۆڕێكی‌ نەشتەرگەری‌ گشتیی‌ میسڕى دكتۆر (احمد عزاوی) دەڵێت: "هەرشتێك بەڕادەیەكی‌ زۆر ببێتە هۆی‌ پەستان و پاڵەپەستۆی‌ ناو سك، ئەوا فتق دروست دەكات، وەك قەبزی یان غازاتی‌ ناوسك یان كۆكەی‌ زۆر یان بەرزكردنەوەی‌ شتی‌ قوڕس یان هەوكردنی‌ ڕیخۆلە و هەندێ كاتیش سكپڕی‌ لە خانماندا، جگە لەمانە هەندێك جار فتق لە هەندێك كەسدا لە زگماكەوە دروست دەبێت.

له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان پرسیارى ئه‌وه‌مان لا دروست بێت و به‌ مێشكماندا بێت، باشه‌ ئێمه‌ چۆن خۆمان له‌ نه‌خۆشى فتق بپارێزین؟.

بۆ ئەوەی‌ دووربین لەم حاڵەتە دەبێت پابەندی‌ ڕێنوێنییه‌ پزیشكییەكان بكەین، ئەویش بە بەرز نەكردنەوەی‌ ئەوشتانەی‌ كێشیان زۆرە، هەروەها ئەگەر كەسێك غازاتی‌ ناو سك و قەبزی‌ و هەوكردنی‌ ڕیخۆڵەی‌ هەبێت، دەبێت بە زوویی چارەسەر بكرێت، چونكە هۆكارن بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە، یان كۆكه‌یه‌كی زۆرت هه‌بوو.

ئەو پسپۆڕە میسڕییه‌‌ ئاماژەی‌ بە شێوازی‌ چارەسەركردنی‌ ئەم نەخۆشییه‌ داوه‌ كە تەنیا چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتانەی‌ كە لە نەخۆشدا ڕوو دەدات بریتییە لە ئەنجامدانی‌ نەشتەرگەری بۆ ئەو كەسە تاوەكو بتوانرێ نەخۆشییەكە بنبڕ بكرێت و جارێكى تر سه‌ر هه‌ڵ نه‌داته‌وه‌.

نەخۆشی فتق لە هەردوو ڕەگەزی مرۆڤ دا ئەگەری توشبوون هەیە، هەڵئاوسانێكە لە دەوری ناوك یان لە خوارووی ناوك دروست دەبێت، ئەم نەخۆشییە هیچ پێوەندییەكی بە توانای كرداری سێكسەوە نییە، بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌.

ئەو جێگایانەی جەستە كە ئەگەری توشبوون بە فتقیان هەیە، لای ڕاستی گورچیلەكان و  دەووری ناوك و دەورووبەری ڕان و ھەردوو لاتەنیشتەكانی سكن.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، شوێنی فتق لەكاتی هەڵئاوساندا كەمێك بێزار كەرە و مرۆڤ تووشی خوران دەكات، ئەگەر كه‌سى نەخۆش بەبێ گوێدان بە تەندروستی بەردەوام كەرەستەی قوڕس هەڵبگرێت تووشی ئازارێكی بێ ئەندازە دەبێت.

سه‌رچاوه‌: wikipedia - mawdoo3


وشە - محەمەد میران