هێزەكانی عێراق لە ناوچەی زومار و بەردییە كشانەوە

:: PM:11:06:10/12/2017 ‌

گۆتەبێژی هۆزە عەرەبییەكانی نەینەوا رای دەگەیەنێت كە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ هێزێكی گەورەی عێراق لە هەموو باڵەكانی نێو میلیشیاكانی حەشدی شەعبیش لە زماڕ و بەردییە دەكشینەوە و بریارە بە تەوای ناوچەكە جێ بێڵن.

ئەمرۆ، یەكشەم موزاحم ئەلحوێت، بە ''وشە''ی راگەیاند، هەموو هێزەكانی عیراق بە چەكی قوڕسەوە لە ناوچەی زومار و بەردییە و ناوچەكانی تر كە هێزەكانی عێراقیان لێ بوو، كشانەوە و بڕیارە بە تەواوتی لە ناوچەكەدا نەمێنن.

گۆتەبێژی هۆزە عەرەبییەكانی نەینەوا  زیاتر گوتی، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا هیچ هێزیك لەو ناوچانەدا نەمێنن و ئێستە كێشە كەوتووتە نێوان ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی كە لەو ناوچانەدا جێگر بوون، هەروەها خەڵكی ئەو ناوچانە لێیان نارازی بوون و هەموو رۆژیكێش هیوایان دەخواست كە جارێكی تر پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكانی ئەوان، چونكە ئەم هێزانە رۆژانە پێشێلكاریان بەرامبەر دەكردن.

لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە هێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە یارمەتی باڵێكی ناو پارتێكی سیاسیی كوردستان، ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكانیان كۆنترۆڵ كرد، لەو ناوەدا لەكانی هەڵمەتەكە و دوای ئەوەش ژمارەیەك هاووڵاتی كورد بە دەستی هێزەكانی عێراق بوونە قوربانی، جیا لەو پێشێلكارییانەی كە دەكرێت، سیاسەتێكی رێكی تەعریب و تەشیع دەستی پێ كردووە.

هەولێر/ كـــاروان بـــاعەدری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل