به‌ ڤیدیۆ.. مەحموود سەنگاوی هێرش دەکاتە سەر قوباد تاڵەبانی

:: PM:11:22:10/12/2017 ‌
سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى كه‌وتوونه‌ته‌ گیانى یه‌كتر و یه‌كتر به‌ گه‌نده‌ڵ و پیاوكوژ و فیرعه‌ون ناوزه‌ند ده‌كه‌ن.

دوای ئەو وڵامدانەوەی یەكتری نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و دووەم كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی كۆچكردووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە، ته‌واوى كادیرانى ئه‌و حزبه‌ى خستووه‌ته‌ دۆخێكى شه‌رمه‌زارییه‌وه‌.

ئه‌م دۆخه‌ى ئێسته‌ى یه‌كێتى كه‌ تێیدایه‌ شرۆڤەكارێك به‌ هۆكاری كەرتبوونی زیاتری ئەو حزبە ناوى ده‌بات.

ئه‌وه‌تا له‌م پارچه‌ ڤیدیۆه‌ى خواره‌وه‌دا مه‌حموود سه‌نگاوى به‌ قوباد تاڵه‌بانى ده‌ڵێت شه‌رمه‌زارییه‌ تۆ نوێنه‌رى ئێمه‌ى، دوای رۆژێك لە هێرشی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەر قوباد تاڵەبانی بەهێنانی ناویەوە، ئەمڕۆ یەكشەم 10 ى كانوونى یه‌كه‌م، قوباد تاڵەبانی دوای كۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، بێ ئەوەی ناوی سەنگاوی بێنێـت، هێرشی كردە سەری و ڕای گەیاند كە ئەوانە گەندەڵن كە بە تەواو بۆیاخەوە دێنە سەر تەلەفزیۆن ‌و باسی گەندەڵی دەكەن‌ و بەرەكانی جەنگ چۆڵ دەكەن ‌و چەك‌ و تەقەمەنی بەرەكانی جەنگ دەفرۆشن و ڕۆژنامەنووس دەكوژن.



وشە - محەمەد میران