ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی (هه‌یفا وه‌هبی)، نوێترین وێنه‌ى به ستایلێكى جیاواز له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و به له‌شه ورووژێنه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى ده‌نووسێت پێویستم به كه‌سێكى دڵسۆزه به‌رده‌وام.
هه‌یفا بێ باكه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى، هه‌وادارێكى زۆرى وێنه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرن و له‌كاتى ڕه‌شكردنه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌یفا وه‌هبى، خانمه هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌بى، نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاو كرده‌وه لە ئینستاگرام، كه له ماڵێكدایه و به شێو و ستایلێكى جیاواز له هه‌مو جاره‌كانى پێشوو تر ده‌ركه‌وتووه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستەیش هه‌یفا وه‌هبی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی به جلی كڕیستاڵی نه‌خێشنراو له زیو بڵاو كرده‌وه، كه بووه جێی باسی ژنانی ئیماڕات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جله‌ی هه‌یفا به 230 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی خه‌مڵێندراوه، له ئاهه‌نگێكی گه‌نجانه له‌به‌ری كردبوو، به‌مه‌ش ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كانی باس جوانی و جلوبه‌رگی ئه‌و خانمه لبنانییهیان ده‌كرد.
ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (هه‌یفا وه‌هبی)، به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی، كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانیگوتن هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا، كه گرێبه‌سته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جلێكی تایبه‌ته، به جلێكی ورووژێنهریش ناویان بردووه، چونكه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی دیاره.
هه‌یفا وه‌هبی له خێزانێكی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه و یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له جیهاندا.