داعش توانی له 2014 به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و له ماوه‌یه‌كی كورتدا رووبه‌رێكی فره‌وان له سووریا و عێراق داگیر بكات و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت دامه‌زرێنێت و سنووره‌كانی نێوانیان لاببات، دواتر جه‌نگی دژ به داعش ده‌ستی پێ كرد و سه‌ره‌ڕای زانیارییه‌كان له‌باره‌ی بوونی ده‌یان هه‌زار چه‌كداری داعش، به‌ڵام له‌كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دادیار نه‌مان، ئه‌وه‌ش بووه‌ته مه‌ته‌ڵێك و شاره‌زایانی سه‌رقاڵ كردووه.
شێخ ته‌ها لهێبی یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزی لهێب (سوننه) له‌وباره‌وه به"وشه" ده‌ڵێت، دیارنه‌مانی ئه‌و هه‌زاران چه‌كداره‌ی داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانی تر بووه‌ته مه‌ته‌ڵێكی سه‌رسورهێنه‌ر، راگه‌یاندنه‌كان باسی بوونی هه‌زاران چه‌كداری داعشیان له‌و ناوچانه‌ده‌كرد، كه‌چی له‌كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه زوومی كامێرا‌كان 10 ته‌رمی ئه‌وانی پێشان نه‌دا، بۆیه ئه‌وه بۆ هه‌مووان مه‌ته‌ڵه، ئه‌و هه‌زارانه‌ی باسیان لێوه ده‌كرا بۆ كوێ چوون؟، بۆ نموونه باسی چه‌ند هه‌زار چه‌كداری داعش له ته‌له‌عفه‌ر و عه‌یازییه و مووسڵی كۆن و حه‌مام عه‌لی ده‌كرا، به‌ڵام له‌كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه هیچ ته‌رمی كوژراومان نه‌دیت.
ئه‌و شێخه روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی رووی دا هه‌مووی رێككه‌وتن بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبوڵای لبنانی له سووریا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كردی، ئێسته‌یش باسی گرووپێك ده‌كرێت كه به‌ناوی "ئاڵا سپییه‌كان"، ئه‌ی ئه‌وانه كێن؟، ئه‌وان نوێن كه ئه‌ویش نازانین، ره‌نگه لێكدانه‌وه هه‌بێت وه‌ك دابه‌زاندنی چه‌كداران كه له هه‌ندێك ناوچه، بۆیه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات ده‌سته‌واره‌یه، پێشبینی ده‌كه‌ین كه ئه‌وان دووباره ده‌ركه‌ونه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ی گورگه ته‌نیاكان، واته گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌مان شێوازی كاری قاعیده كه بریتییه له كوشتن و ته‌قاندنه‌وه و رفاندن و خانه‌ی نوستووشیان هه‌یه.
"دیارنه‌مانی چه‌كدارانی داعش مه‌ته‌ڵه، بۆ نموونه له دوو گوندی نه‌سڕ و گه‌نعووس زیاتر له 20 رۆژ بۆ مانگێك ویستیان ئازادی بكه‌نه‌وه نه‌یانتوانی، كه‌چی له به‌ری چه‌پی مووسڵ سه‌تان كیلۆمه‌تری سێجا له ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆژ ئازاد كرایه‌وه، ئه‌و مه‌ته‌ڵه چییه؟، حه‌ویجه به چه‌ند سه‌عاتێك ئازاد كرایه‌وه، ئه‌و هه‌زاران داعشه‌ی له‌وێ بوون چی‌یان لێ به‌سه‌ر هات؟" لهێبی وای گوت.
لای خۆیه‌وه عوده‌ی خدران نوێنه‌ری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای دیاله بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له دوای شكانی تیغی داعش، به‌شێكی چه‌كدارانیان خۆیان له‌ناو خێزانه ئاواره و راگوێزراوه‌كان حه‌شار دا، به‌شێكیشیان له هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌خت و دووره ده‌ست كه وه‌ك پێویست نه‌توانرا پاك بكرێنه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی حه‌شی شه‌عبی رای گه‌یاند، "مانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ئێسته له هه‌ندێك ناوچه به‌شێوه‌ی خانه‌ی نوستووه و ئیتر داعش ناتوانێ وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌بوونی هه‌بێت، ته‌نیا به‌شێوه‌ی گرووپی گه‌ڕۆكی بچووك نه‌بێت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ته‌ناهییان تیادایه، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی ئێسته‌ی گرووپی ئاڵا سپییه‌كان كه بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نییه".
"بابه‌تی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری بیانی له‌ناو داعش راست نه‌بوو، ئێمه به‌درێژایی جه‌نگی مووسڵ تا ئازادكردنه‌وه‌ی،ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كدارانی بیانی داعشمان دیت،به‌ڵێ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش بیانی بوون، به‌ڵام سه‌ركرده عێراقییه‌كانی داعش ناسناوی بیانییان بۆخۆیان دیاری كردبوو، بۆ خۆشاردنه‌وه و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆناو ژیانی رۆژانه له‌و ناوچانه له دوای ئازادكردنه‌وه‌یان، كه زۆریان دوای تاشینی ریش و فڕێدانی پۆشاكی ئه‌فغانی له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان". سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شد وای گوت.
لای هۆیه‌وه لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رماندیهێزی زێره‌ڤانیكوردستان بۆ "وشه" رای گه‌یاند، دوای ئه‌و دۆڕانانه‌ی داعش، ئه‌گه‌ر هه‌یه رۆڵی ئه‌وان ته‌واو بێت و ناوچه‌كه راده‌ستی رێكخراوی قاعیده بكرێته‌وه و ئه‌و رێكخراوه زیاتر رۆڵ ببینێت، چونكه داعش شكستی خوارد، ره‌نگه بۆ داهاتوو پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش روو بكه‌نه چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فه‌ریقا.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ریش هه‌یه كه داعشروو بكه‌نه رۆژهه‌ڵاتی ئێران وه‌ك به‌لووج كه بزاوێك له‌وێ رێكبخه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌یه روو بكه‌نه وڵاتانی پێشتر له رووسیا جیابوونه‌ته‌وه وه‌ك كازاخستان و تاجیكستان و چیچان.
به‌گوته‌ی وه‌یسی، "ئه‌گه‌رێكی بچو‌وكیش هه‌یه وه‌ك بڕوای خۆم و وه‌ك پلانێك بێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو زیاتر بێت، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن داعش بێننه ناوچه‌ی ئه‌هواز كه له ناوچه‌ی كه‌نداویش بزاوی پێ بكه‌ن، به‌ڵام ناگاته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام له ئێران گه‌شه بكه‌ن".
ئه‌و لیوایه مه‌ترسییه‌كی رژد ده‌خاته ڕوو به‌وه‌ی "ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دۆزی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێش بكه‌وێت، هه‌وڵ بدرێت داعش له‌وێ ده‌ربكه‌وێت و چالاكی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆزه‌كه ره‌وتێكی تر وه‌ربگرێت و دۆزی كورد له رۆژهه‌ڵات ببێتبه دۆزی تیرۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌كه زیاتر رۆیشتنی پاشماوه‌ی داعشه به‌ره‌و ئه‌فه‌ریقا".
"داعش گه‌مه‌یه‌كی ده‌ره‌كییه و عێراق تێی كه‌وتووه و زیاتریش ئامانجه‌كانی سوننه بووه، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین داعش له ناوچه سوننه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌و ناوچانه هه‌موویان وێران بوون، ته‌نانه‌ت هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر شیعه نه‌بوو". لیوا عه‌زیز وه‌یسی وای گوت.