زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانه‌ی كه به‌رله مردنیان له دۆخێكی زۆر دژوار و هه‌ژاریدا بوون و هه‌ر به‌و دۆخه‌یشه‌وه كۆچی دوایییان كرد، به جۆرێك ده‌وروبه‌ری زۆریان له هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیران ئاماده نه‌بوون هاوكارییان بكه‌ن.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی دیاری كردووه‌ته نموونه و ئاماژه‌ی به دۆخی هه‌ژارییان كردووه كه تا كۆچی دوایییان كه‌س نه‌بوو ئاوڕیان لێ بداته‌وه، بۆیه هه‌ر به‌و دۆخه‌یشه‌وه سه‌ریان نایه‌وه.
یوونس شه‌له‌بی یه‌ك هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه له بواری نواندندا به كۆمیدیترین ئه‌كته‌ر ده‌ناسرایه‌وه، كاتێك تووشی نه‌خۆشی بوو، ده‌رامه‌تی زۆر خراپ بوو، به‌جۆرێك توانای كڕینی ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كانی نه‌بوو، تا مردنیش كه‌س ئاوڕی لێ نه‌دایه‌وه، دواتریش ده‌یان راپۆرت له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان له‌باره‌ی چالاكیی هونه‌ری و ژیانی تایبه‌تی بڵاو كرانه‌وه.
ئامال فه‌رید كه ئه‌كته‌رێكی دیاری میسری بوو، كاتێك تووشی نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر بوو و دۆخی درایی زۆر خراپ بوو، به‌هه‌مانشێوه كه‌س ئاوڕی لێ نه‌دایه‌وه تا كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند عه‌بدولعه‌زیز مه‌كویش كاتێك ته‌مه‌نی به‌ره‌و پیربوون رۆیشت، توانای به‌خێوكردنی خۆیشی نه‌مابوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بوو هاوكاری بكات، ناچار بوو سواڵ بكات تا كۆچی دوایی كرد.
نادیه فه‌همی كه به ژنه جوانه‌كه‌ی سینه‌مای عه‌ره‌بی ناسرابوو، كاتێك پیر بوو و دۆخی دارایی زۆر خراپ بوو و كه‌سیش ئاوڕی لێ نه‌دایه‌وه، ناچار بوو بچێته خانه‌ی به‌ساڵاچووان تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی كرد.
تاریق فوئادیش یه‌كێكی تره له هونه‌رمه‌نده هه‌ژارانه‌ی به كوله‌مه‌رگی سه‌ری نایه‌وه. كاتێك تووشی نه‌خۆشی بوو و نه‌یده‌توانی پاره‌ی ده‌رمانه‌كانی په‌یدا بكات، ته‌له‌فۆنی بۆ خاتوونه گۆرانیبێژ شیرین عه‌بدولوه‌هاب كرد تا هاوكاری بكات، به‌ڵام ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌ڕوودا داخسته‌وه و هاوكاریی نه‌كرد. دواتریش گۆرانیبێژ تامر حوسنی هاوكاریی كرد تا ئه‌وكاته‌ی كۆچی دوایی كرد.
فائیزه عه‌بدولجواد به‌هه‌مانشێوه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیا، كاتێك نه‌خۆش بوو و ته‌مه‌نیشی به‌سه‌ر چووبوو، بۆ په‌یداكردنی ده‌رمانه‌كانی هانای بۆ سه‌ندیكانی هونه‌رمه‌ندان برد، كه‌چی ئه‌و سه‌ندیكایه ئاماده نه‌بوو هاوكاری بكات تا ئه‌وكاته‌ی كۆچی دوایی كرد.
له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی كوردیشدا زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به كوله‌مه‌رگی سه‌ریان نایه‌وه، نموونه‌یان هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم سه‌عید ناسراو به "بله‌ی سه‌عه كه‌ڕ"، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ناسراو به"ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی" و زۆری تریش.