میسی لە یارییەكەی شەوی رابردوو چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە خولەكانی ئیسپانیا و ئەوروپا بەردەوامە و دوێنێ یەكشەمیش چەند ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد.
شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 15ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە دەرەوە یاریگەی خۆی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ڤیاڕیالی بردەوە، گۆڵی دووەمی یانەكەش لەلایەن میسییەوە لە خولەكی 83ی گێمی دووەمدا تۆمار كرا.
بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە میسی 3 ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد و بەتەنیا هاتە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بە تۆماركردنی 14 گۆڵ.
ئەو ژمارە پێوانەییانەی میسی بە گۆڵەكەی شەوی رابردوو تۆماری كرد برێتین لە:-
1- میسی ژمارە پێوانەییەكەی لەگەڵ ئەستێرەی ئەڵمانی گێرد مولەر یەكسان كردەوە وەك یەكەم یاریزان زۆرترین گۆڵی لە پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا تۆمار كردبێت كە 525 گۆڵە.
2- ژمارە پێوانەییەكەی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید یەكسان كردەوە وەك یەكەم یاریزان زۆرترین گۆڵی لە یانەی ڤیاڕیال تۆمار كردبێت كە 12 گۆڵە.
3- لیۆی تەمەن 30 ساڵ بووە یەكەم یاریزان لە ساڵی 2017 زۆرترین گۆڵی لە پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان تۆمار كردبێت.
4- هاتە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بە تۆماركردنی 14 گۆڵ و لەگەڵ جیاوازی 4 گۆڵ لەگەڵ نزیكترین ركابەری كە سیمیۆنی زازای هێرشبەری ئیتاڵی و یانەی ڤالێنسیای ئیسپانییە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم