HTC چاویلكە زیرەكەكەی دەخاتە ڕوو

:: AM:10:11:11/12/2017 ‌
كۆمپانیای HTCی تایوانی ئامادەكارییەكانی خستنەبازاڕی چاویلكە زیرەكەكەی بەناوی "Vive Focus" تەواو كردووە و دەرگەی خواستن و داواكاری بۆ كڕینی چاویلكەكە لە هەفتەی داهاتوو دەكاتەوە، خەڵك دەتوانن لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی چاویلكەكەیشەوە بەشێوەی ئۆنلاین بیكڕن و بە دەستیان بگات.

ئەو چاویلكە نوێیەی ئێچ تی سی لەسەر سەكۆی Vive Waveی نوێ كار دەكات، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دزەیان كردووە، بڕیارە چاویلكەكە ڕەنگی سپی بە بڕی 605 دۆلاری ئەمەریكی بفرۆشرێت، ڕەنگی شینیشی بە 755 دۆلار بێتە فرۆشتن، پێشبینی دەكرێ ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخەكەیشی بەرزتر ببێتەوە، بەهۆی خواستی زۆر لەسەری و بەراوردی نرخەكەی بە چاویلكە زیرەكەكانی تر.

ئەو چاویلكەیە دەتوانێ وەك ئامێرێكی سەربەخۆ كار بكات و بە ئاسایی بە مۆبایل و كۆمپیوتەریش پێوەست دەكرێ و چی پێویست بێ و گرنگ دەتوانن پێی ئەنجام بدەن، بە شاشەیەكی AMOLED بە كوالێتی 3K و مەودای بینینی 100 پلە و توانی خەزنكردنی دیمەنەكانیشی هەیە لە ڕێی دانانی میمۆری لە شوێنی تایبەتی چاویلكەكەوە.

سەرچاوە/العربیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د