چوار راهێنانی سادە بۆ نەهێشتنی چەوری ژێر چەناگە

:: AM:11:43:11/12/2017 ‌
زیاد بوونی كێش كار لەسەر هەموو بەشەكانی لەش دەكات بەتایبەتی پێستی دەموچاو یان لەكاتی رێجیمێكی قورسدا ڕێكی زۆر چەوری لەش دەتوێتەوە و چەوری ژێر چەناگە دروست دەبێت كە شێوەیەكی نەشیاو بە ڕووخسار دەبەخشێت ئەمەش وادەكات لایەنی دەروونیت ناجێگیر بێت.  تاكە ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری زیادەی ژێر چەناگە بەكارهێنانی چەند جوڵەیەكی وەرزشییە كە یارمەتی نەمانی ئەو زیادەیە دەدات. لێرەدا چوار ڕێگەی ئاسان دەستنیشان دەكەین بۆ رزگار بوون لە گۆشت و چەوری زیادەی ژێر چەناگە.

پێویستە ئەم جوڵانە بۆ ماوەی هەفتەیەك، ڕۆژانە بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: بەرزكردنەوەی سەر،  جوڵانەوەی چەناگەت بۆ پێش و دواوە كە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ماسولكەی چەناگە، واتە سەرتان بەرز بكەن و نزمی بكەنەوە، پاشان دەمت بە تەواوی بكەرەوە و داخستن و كردنەوەی دەم ئەمەیش جۆرە جوڵەیەكی ترە، نووشتانەوەی لێوی خوارەوە بۆ ناو بۆشایی دەم، ئەم جوڵانە ڕۆژانە ئەنجام بدەن و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسوولكەی ژێر چەناگە و تواندنەوەی چەوری ئەو شوێنە.

دووەم:ماچكردنی بنمیچێكی بەرز ئەم ڕاهێنانە بۆ بەهێزكردنی ماسولكەی مل بەكاردەهێنرێت، بەرزكردنەوەی ملت بۆ سەرەوە بەشێوەیەك كە ملت تا كۆتا ئاست ڕێك ببێتەوە، پاشان كۆكردنەوەی لێوت بەشێوەی ماچ كردن، ئەمەیش سوودی زۆری دەبێ و بۆ ژێر چەناگە و ماسوولكەی ملیش كاریگەری تەواوی هەیە.

سێیەم:بەرگری، دەرهێنانی زمان و پاشان ڕاكێشانی بەرەو سەرەوە بە ئاراستەی لووت، یان دانانی دەستەكانت لە ژێر چەناگە، ئنجا بەرزكردنەوەی زمانتان بۆ سەرەوە، دەتوانن هەردوو دەستتان بەشێوەی مست لە ژێر چەناگە دابنێن و ئینجا شەویلگەی خوارەوە بكەنەوە و دایخەنەوە.

چوارەم: سوڕانەوەی مل، سەرت بەرەو لای ڕاست بسوڕێنە،  دواتر شەویلگەی خوارەوەت بۆ پێشەوە و بۆ دواوە بجوڵێنە، پاشان سەرت بەرەو لای چەپ بجوڵێنە و بەهەمان شێوە شەویلگەی خوارەوەت بۆ پێشەوە و بۆ دواوە بجوڵێنە.

بەكارهێنانی ئەم جوڵانە كاتێكی كەمی دەوێ و زۆر لە كاتتان ناگرێ،  لە ماوەیەكی كەمیش ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراوتان پێ دەدات و لە دەست چەوری ژێر چەناگە ڕزگارتان دەبێت.

سەرچاوە/ for-healthy-lifestyle


وشە - ئاوات ئازاد