ساڵى 1948 ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل هاته راگه‌یاندن، هه‌ر له‌و كاته‌وه جووه‌كان گرنگییه‌كى زۆریان به سێكته‌ری سه‌ربازی داوه و هه‌موو میلیشیاكانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سوپایه‌كى نیشتمانی‌یان دامه‌زراند، هه‌رزوو هه‌وڵى كڕینى چه‌كه به‌كارهاتووه‌كانى جه‌نگی جیهانى دووه‌میان دا، له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بوون و ره‌نگدانه‌وه‌شی له مه‌یدانه‌كانى جه‌نگدا هه‌بوو.
جووه‌كان به‌مه نه‌وه‌ستان، له ساڵانى شه‌ست و حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، هه‌ڵسان به پێشخستنى جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كانیان به باشترین ته‌كنۆلۆجیاى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌شه وایكردووه ئێسته شانازی به جبه‌خانه سه‌ربازییه پێشكهوتووهكهى بكات كه پشت ئه‌ستووره به نوێترین ته‌كنۆلۆجیا له دنیادا. ئیسرائیل ئێسته خاوه‌نى یه‌كێك له به‌هێزترین سوپاى دنیایه نه‌ك ته‌نیا له پێشكه‌وتووى ته‌كنۆلۆجیا سه‌ربازییه‌كه‌ی، به‌ڵكو سه‌ربازه‌كانیشی رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له سه‌ركه‌وتنه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه له پێنج خاڵدا كورت ده‌كرێته‌وه كه وایكردووه وڵاتانى ناوچه‌كه به تایبه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بی خۆیان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به دوور بگرن.
یه‌كه‌م: تانكی میركافا
سوپاى ئیسرائیل تانكی میركافای ساڵى 1979 خسته ریزی خزمه‌تى سه‌ربازی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى تانكی وڵاتانى رۆژئاوا كه له ساڵى 1948 ه‌وه به‌كاریان ده‌هێنا تا گه‌یشتنى تانكی میركافا.
میركافا تانكێكه دهستكری جووه‌كان خۆیانه و سه‌ره‌تاى دروستكردنى رووبه‌ڕووى كێشه‌ى ده‌ستكه‌وتنى پارچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى تانكه‌كه بوون كه چۆن دایپۆشن، به‌ڵام دواتر ئه‌مه چاره‌سه‌ر كرا.
میركافا رۆژ دواى رۆژ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ئیسرائیل و ناوچه‌كه گونجێنرا له رووى دیزانین و تواناى شه‌ڕكردن له‌ناو شار و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان و سه‌ر به‌رزایییه‌كان، تا ئێسته هه‌زار و 600 تانكی میركافا دروستكراوه.
میركافا دواى به‌كارهێنانى له شه‌ڕى دژ به حزبوڵای لبنانى، سوپاى ئیسرائیل جۆرێكى تر میركافاى به ده‌ست گه‌یشت به ناوى میركافا ئه‌ى ڤی. ئه‌م جۆره تانكه نوێیه به جۆرێك دیزاین كراوه كه بتوانرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ژینگه‌یه‌ك بگونجێت، له‌مه‌شدا پێش ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه‌وه، ئه‌گه‌رچى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی دژ به عێراق و ئه‌فغانستان تانكی گوله‌نه‌بڕیان به‌كارهێنا، به‌ڵام ئیسرائیلییه‌كان هه‌نگاوی زۆر دوورتریان ناوه.
ئه‌م جۆره تازه‌یه‌ى میركافا ئه‌ى ڤی، به جۆرێك دروستكراوه ده‌توانرێت شه‌ڕى كۆڵان به كۆڵانى پێ بكرێت و سیسته‌مێكى له‌سه‌ر جێگیر كراوه گیانى تیمی تانكه‌كه ده‌پارێزێت، ده‌توانرێت له‌و ناوچانه‌ش كاری خۆى بكات كه به ناوچه نزمه‌كان ده‌ناسرێن.
ئه‌و گۆڕانكاری و پێشخستنهى له میركافا كران، وایكرد حكوومه‌تى ئیسرائیل له پلانى ده‌ستبه‌ردان له تانكی میركافا پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچى تا ئێسته هیچ دانه‌یه‌كى لێ نه‌فرۆشراوه و داواكاریشی له‌سه‌ر نییه.
دووه‌م: فڕۆكه‌ى ئێف 15
ئه‌گه‌رچى فڕۆكه‌ى ئێف 15 له ساڵانى حه‌فتاكان دروستكراوه و خراوه‌ته خزمه‌تى سه‌ربازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ئیسرائیل. به‌ڵام سوپای ئاسمانى ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارییان به‌سه‌ر ئێف 15دا هێناوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئیسرائیل له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه بێت له دنیادا كه زۆرترین نوێكردنه‌وه‌ى بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى كردبێت.
دواى ئه‌و ده‌ستكاری و پێشخستنهى ئێف 15، ئیسرائیلییه‌كان ناویان له ئێف 15 نا بروسك، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خێرایی و سه‌ركه‌وتنى له‌كاتى هێرشكردندا، ئه‌مه‌شه وایكردووه تا ئێسته سوپاى ئاسمانی ئیسرائیل به‌كاری ده‌هێنێت و له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش زۆر چالاك و وێرانكه‌ره.
فڕۆكه‌ى بروسكی ئێف 15، به‌هێزتره و به‌سه‌ر هه‌موو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى دوژمنانى ئیسرائیل‌دا سه‌ركه‌وتووتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌ی جه‌نگی یۆرۆفایتر تیفونز و رافال له‌لایه‌ن سوپاى وڵاتانى كه‌نداو خراونه‌ته خزمه‌تى سه‌ربازی، ئه‌مه جگه له كه‌شتی جه‌نگی عه‌ره‌بستانى سعوودیه كه توانای هه‌ڵگرتنى فڕۆكه‌ى جه‌نگی ئێف 15ی ئێس ئه‌ى هه‌یه و ده‌توانێت كێبه‌ركێى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل بكات. به‌ڵام ئیسرائیل ده‌مێكه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئێف 15 به‌جۆرێك پێشبخه‌ن كه توانایه‌كى له راده‌به‌ده‌ری هێرشبردنى هه‌بێت و بتوانێت ئامانجه‌كانی به وردی بپێكێت، بۆیه زۆرینه‌ى چاودێران و شاره‌زایانى سیاسی و سه‌ربازی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فڕۆكه‌ى جه‌نگی ئێف 15ى ئیسرائیلی رۆڵی سه‌ره‌كى ده‌بێت له هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌و وڵاته تووشی ببێت به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران.
سێیه‌م: مووشه‌كى ئه‌ریحا 3
یه‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیى ئیسرائیل دژی دوژمنه‌كانى، خۆى له دروستكردنى مووشه‌كى فانتۆم ئێف4 خۆى ده‌بینێته‌وه كه ئیسرائیلییه‌كان بۆ ئامانجی ته‌قلیدی به‌كاری ده‌هێنا, به‌ڵام دواتر ئیسرائیل بڕیاریدا ئه‌و مووشه‌كه پێشبخات و مووشه‌كێكى زۆر چالاك به‌رهه‌مبهێنێت. هه‌ر له‌و كاته‌دا بڕیار درا وه‌به‌رهێنان بۆ مووشه‌كی بالیستى بكات، یه‌كه‌م مووشه‌كی بالیستى به ناوی ئه‌ریحا 1 له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو خرایه خزمه‌تى سه‌ربازی، پاشان ئه‌ریحا 2 و دواتریش ئه‌ریحا 3 جێى گرتنه‌وه.
مووشه‌كى بالیستى ئه‌ریحا 3، یه‌كێكه له مووشه‌كه بالیستییه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌توانێت بگات به ئامانجه‌كانى نه‌ك ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌نانه‌ت له هه‌موو ئه‌وروپا و ئاسیا و ره‌نگه بگاته ئه‌مه‌ریكای باكوریش.
ئه‌ریحا 3 وایكردووه هێزی مووشه‌كى ئیسرائیل باڵاده‌ستتر بێت به‌سه‌ر هه‌موو مووشه‌كه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كانى ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستیان بگات به چه‌كى ناوه‌كیش، ئه‌وا ئه‌ریحا 3 جگه له‌وه‌ى تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه، سه‌ركه‌وتووتره له‌و مووشه‌كانه‌ى دوژمنه‌كانى ئیسرائیل به‌كاری ده‌هێنن.
چواره‌م: ژێر ده‌ریایی دۆلفین
یه‌كه‌م ژێر ده‌ریایی كه خرابێته خزمه‌تى سه‌ربازی سوپاى ئیسرائیل، ئه‌و ژێر ده‌ریایییه بوو كه ساڵى 1958 له به‌ریتانیا كڕیویه‌تى. ئه‌و ژێرده‌ریا به‌ریتانییه كه خرایه خزمه‌تى سه‌ربازی له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو چه‌ندان رۆڵى سه‌ربازی له خزمه‌تى سوپاى ئیسرائیل بینى بۆ به‌رگریكردن له كه‌ناراوه‌كانى ئیسرائیل له جه‌نگی دژ به میسر و سووریا، ته‌نانه‌ت رۆڵى هێرشبردنیشی بینى له گواستنه‌وه‌ى سوپاى كۆماندۆزی ئیسرائیل.
به‌م دواییانه ئیسرائیل ده‌ستى گه‌یشت به ژێرده‌ریایی دۆلفین كه دروستكراوى وڵاتى ئه‌ڵمانیایه و به كاره‌با و گاز كار ده‌كات، یه‌كێكه له نوێترین و پێشكه‌وتووترین ژێرده‌ریایی له ئاستى دنیادا، ئه‌مه‌ش بوو وایكرد حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا مه‌رج له‌سه‌ر ئیسرائیل دابنێت له پێفرۆشتنى ئه‌و ژێرده‌ریایییه و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیاشی بۆ وه‌رگیرا.
ژێرده‌ریایی دۆلفین تواناى هه‌ڵگرتنى بڕێكى زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى هه‌یه و ده‌توانێ له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندان ئه‌رك ئه‌نجام بدات، توانای ئاشكراكردنى ژێرده‌ریا و قووڵایی ده‌ریا هه‌یه كه چى تێدایه، هاوكات تواناى تێكشكاندن و له‌ناوبردنى كهشتیى دوژمنى هه‌یه و تواناى گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانیشی هه‌یه بۆ كه‌ناراوه‌كانى خاكی دوژمن، ئه‌مه‌شه وایكردووه ره‌وشى ته‌ناهیی ئیسرائیل زۆر پارێزراو بكات به‌وه‌ى یه‌كێكه له باشترین چه‌كی شه‌ڕكه‌ر له ناوچه‌كه‌دا.
پێنجه‌م: سه‌ربازانى سوپاى ئیسرائیل
سه‌ربازانى سوپاى ئیسرائیل به بازنه‌ى به‌یه‌كه‌وه گرێدانى ته‌واوی ئه‌و چه‌كه به‌هێز و كاریگه‌رانه‌ى سوپای ئیسرائیل داده‌نرێت. هه‌ر له ساڵى 1948 تا ئێسته ئیسرائیل باشترین سه‌رچاوه‌ى مرۆیی خۆى له خزمه‌تى سه‌ربازی به‌كارهێناوه.
ئیسرائیل باشترین كه‌سه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ خزمه‌تى سه‌ربازی له سوپا و هێزی ئاسمانى و ده‌ریاوانى، ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆڕا نه‌بووه و وا به ئاسانیش ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو سیسته‌مى سه‌ربازیی ئیسرائیل وایكردووه باشترین و به تواناترین كه‌سه‌كان بێنه هه‌ڵبژاردن بۆ خزمه‌تى سه‌ربازی، بۆیه بوونى ئه‌و چه‌كه به‌هێزانه بێ سووده ئه‌گه‌ر سه‌ربازی زیره‌ك و به توانای نه‌بێت له به‌كارهێنانى و راهێنانى چڕیان پێ نه‌كرابێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و توانا سه‌ربازی و ته‌كنیكی و چه‌كه به‌هێزانه‌ى سوپاى ئیسرائیل هه‌یه‌تى و تا ئێسته‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانى، به‌ڵام شاراوه نییه كه ئیسرائیل له دۆخێكى مه‌ترسیداری ستراتیجیدایه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه باشتر بكات، بۆیه ته‌كتیكی سه‌ربازی و توانای هێز و چه‌كه‌كانى ئیسرائیل هه‌رچه‌نده به‌هێز بن، ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ته‌نیا به سیاسه‌ت ده‌بێت.