له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست و ژیاندا، مانای شته تایبه‌تی و كه‌سییه‌كانیش گۆڕان، ئێسته به ده‌گمه‌ن ده‌توانی ناو له شتێكی ژیانت بنێی تایبه‌ت، چونكه تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته هۆی لادانی په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سییه‌كانی مرۆڤ و هه‌موو شتێكیان ئاشكرا كردووه.
یه‌كێك بێتاقه‌ت بێت، دڵخۆش بێت، له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا بێته‌وه، نانی ئێواره‌یان نه‌بێت، جله‌كه‌ی پیس بێت یان باوكی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كان خه‌وتبێت، ئه‌مانه هه‌مووی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان شتی تایبه‌تی تر كه ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" به‌م شێویه ناشیرینترینه‌كانی ڕیز كردوون:
_ كه‌سێكت خۆش ناوێت، بڕۆ به خۆی بڵێ، نه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆستی له‌سه‌ر بكه‌یت، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنیت هه‌موو ئاماژه‌كان به ژیانی تایبه‌تی ئه‌و ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ناشیرینه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆست له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
_ بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی خزم و هاوڕێكانت بڵێی كه دووگیانی، پێویست ناكات پشكنینی دووگیانییه‌كه‌ت بڵاو بكه‌یته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێت له‌و شته دڵنیا بێت خۆی لێت ده‌پرسێت، به پۆستكردنی ئه‌م شته، تۆ نهێنییه‌كی تری خێزانه‌كه‌ت بۆ خه‌ڵك بڵاو ده‌كه‌یته‌وه.
_ له‌گه‌ڵ ده‌سگیران یان هاوسه‌ره‌كه‌ت وێنه داده‌نێیت، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر نێوانتان باشه، كه‌چی له ماڵه‌وه به‌رده‌وام كێشه‌تان هه‌یه، چونكه خۆتان كردووه به چاوه‌وه و بوونه‌ته قسه‌ی سه‌رزاری خه‌ڵك.
_ كاتێك هاوڕێیه‌كت قسه‌یه‌كی جوان یان ته‌نانه‌ت ناشیرینت بۆ ده‌نێرێت، پێویست ناكات له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نمایشی بكه‌یت، نه ئابرووی ببه، نه په‌شیمانی بكه‌وه له‌وه‌ی قسه‌یه‌كی خۆشی بۆت نارد، با ئه‌و قسانه له نیوان خۆتان بمێنێته‌وه.