ڕێكلامی بازرگانی بۆ پڕفرۆشی كاڵای كۆمپانیاكانه، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێندا ڕێكلام به شێوه‌یه‌كی تر ده‌كرێت كه ئه‌مه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایه كه‌م ده‌كاته‌وه و خه‌ڵكی تووڕه ده‌كات.
كۆمپانیای wish.com ڕێكلامێكی بازرگانی نوێی بۆ كۆڵۆن و گۆره‌وی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌نجام دا، كه ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی تایبه‌ته به ژنه قه‌ڵه‌و و ڕان گه‌وره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه ئه‌م كۆڵۆن و گۆره‌وییانه بۆ ژنانی قه‌ڵه‌و گونجاون، سووكایه‌تییان پێ ده‌كات و له كچێكی لاوازدا تاقی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ردوو قاچی كردووه‌ته ناو یه‌ك لای كۆڵۆنه‌كه‌وه.
ئه‌م ڕێكلامه‌ش وای له ژنه قه‌ڵه‌وه‌كان كرد تووڕه بن و بێنه ده‌نگ به‌رانبه‌ر ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی پێیان ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه داوایان له كۆمپانیاكه كرد ئه‌و ڕێكلامه بوه‌ستێنن و به شێوه‌یه‌كی جوانتر ڕێكلامه‌كه بكه‌ن، ده‌نا هیچ كڕیارێكی قه‌ڵه‌ویان ده‌ست ناكه‌وێت و ته‌نیا زیان له داهاتی به‌رهه‌می ئه‌مساڵیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م كۆمپانیایه تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكی كڕیاره قه‌ڵه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ڕێكلامه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، دیار نییه ئه‌نجامی ئه‌و سكاڵا و سووكایه‌تی پێكردنه‌یان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.