هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كان بۆ حكوومه‌تى عێراق راگه‌یاند و پێیوایه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنی گشتى له كاتى خۆیدا، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، ئاشته‌وایی نیشتمانى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، نه‌هێشتنى چه‌ك به ده‌ست گرووپه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ حكوومه‌تى عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه كۆپییه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ده‌ڵێ هێشتا تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى به‌رده‌وامه و هێشتا شه‌ڕ دژ به پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی به‌رده‌وامه و جه‌نگی دژ به تیرۆری نێوده‌وڵه‌تى كۆتای نه‌هاتووه، ئه‌گه‌رچی له عێراق سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر داعشدا تۆمار كرا.
یان كوبیچ نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، ناكرێت بڵێین سه‌ركه‌توو بووین به‌سه‌ر گرووپێكى تیرۆریستى، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر ئه‌وكاته دێته‌دی كه به‌سه‌ر ئایدۆلۆجیى ته‌كفیری تیرۆر سه‌ربكه‌ویت و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانى چاره‌سه‌ر بكه‌یت كه پاڵى به عێراقییه‌كانه‌وه نا بچنه پاڵ داعش، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق هه‌موو رێكاره‌كانی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵكى سڤیل له مه‌ترسیی تیرۆریستان.
ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان
یان كوبیچ نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پێیوایه، ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌كه‌م بۆ دواى داعش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه له كاتى خۆیدا كه 12ى نیسانى 2018یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و رێزگرتن و پاراستنى كه‌رامه‌تیان له‌و چه‌ند مانگه‌ى پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت گه‌ره‌نتى ئه‌وه به ئاواره‌كان بدرێت كه جارێكى تر رێ ناده‌ن تیرۆریستان بێنه‌وه سه‌ریان یان رێ به گه‌شه‌پێدانی تیرۆر بدرێت له ناوچه‌كانیان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت چاره‌سه‌رێكى دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و دانوستاندنی راشكاوانه بكرێت.
بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى
یه‌كێكى تر له‌و ئه‌وله‌وییه‌تانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ حكوومه‌تى عێراق ده‌ستنیشانى كردووه، گه‌ره‌نتى سه‌قامگیرییه له ناوچه ئازادكراوه‌كان و دووباره بیناكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانیان، هه‌روه‌ها ره‌خساندنى داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ هه‌موو گه‌لانى عێراق، سه‌كه‌وتنیش له‌م ئه‌ركه قورسه‌دا پێویست ده‌كات بیناى ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانى و بنه‌ماى هاوڵاتیبوون، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى چاكسازیی قووڵ و گۆڕانكاری له بنه‌مای ئابوورییه پێڕه‌و كراوه‌كان و ئیداره‌دانى ماڵى گشتى به شێوه‌یه‌كى باشتر و گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژ به گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و دانه دادگایان.
نه‌هێشتنى چه‌ك به‌ده‌ست گرووپه میلیشیاكان
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێیوایه عێراق ناتوانێت ببێته ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى و دادپه‌وه‌ر و رێزگر له بنه‌ماكانى مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنى مافی هاووڵاتییان و ژنان و پێكهاته‌كان، تا ئه‌و كاته‌ى گرووپه میلیشیاكان بوونیان هه‌بێت و چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بدرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌ده‌ستى گرووپه میلیشیاكان و گرووپی ترن، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له ده‌ست حكوومه‌ت بێت و له ژێر كۆنتڕۆڵى ئه‌ودا بێت.
كاركردن بۆ داهاتوویه‌كی باشتر
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی له گه‌لانى عێراق و حكوومه‌تى عێراق كرد به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستى داعش. روونى كرده‌وه ده‌ستخستنى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پێویست ده‌كات گه‌لانى عێراق به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ داهاتوویه‌كى باشتر، چونكه گه‌لانى عێراق چاره‌نووسیان هاوبه‌شه له یه‌ك وڵات‌دا، بۆیه ده‌بێت به هه‌مان رۆحیه‌تى نیشتمانى كار بكه‌ن و دژایه‌تى تیرۆر بكه‌ن.
كۆبیچ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژوویییه به‌سه‌ر داعش، له‌سه‌ر عێراق زۆر كه‌وتووه و قوربانى زۆری داوه، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ست نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر گه‌لانى عێراق یه‌كگرتوو نه‌بوونایه، عێراقیش دواى شه‌ڕی داعش زیاتر پێویستى به‌و یه‌كگرتوویییه هه‌یه.
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له‌مه‌دا به خێرایی به هاناى عێراقه‌وه هاتووه و هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی پێشكه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ عێراقییه‌كان خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه به هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه‌كانى هه‌یه‌تى به پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و خۆبه‌خشه‌كان.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ربه‌سته‌كانى دواى داعش
كوبیچ له به‌یاننامه‌كه‌یدا له‌باره‌ى به‌ربه‌سته‌كانى دواى داعش، ده‌ڵێ متمانه‌ى ته‌واوم به عێراقییه‌كان هه‌یه كه هه‌وڵه‌كانیان زۆر له‌وه‌ى پێویسته ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ربه‌ستانه و ده‌توانن به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌ون، بێگومان له‌مه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش هاوكار ده‌بێت بۆ بیناكردنه‌وه‌ى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لانى عێراق كه چاره‌نووسی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و خاكه به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكى یه‌كگرتووى دیمو‌كراتى فیدڕاڵ.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى عێراق له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى له هه‌شتى ئه‌م مانگه به بڕیاری ژماره 1958 (2010) و 2335 (2016) بڕیاری له‌سه‌ر دا.
به‌مه‌ش عێراق له ژێر به‌ندى حه‌وت ده‌رچوو كه له چوارچێوه‌ى كاركردن به به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراك به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، كه به‌هۆیه‌وه نه‌یده‌توانى به ئازادی و سه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه بازرگانى و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهانى ببه‌ستێت.
یان كوبیچ پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد و ئه‌مه‌ى به پێشكه‌وتن بۆ عێراق ناوبرد كه به ده‌رچوونى له به‌ندى حه‌وته‌مى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك هه‌ر وڵاتێكى تری ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌واوى ئازادی و ماف و یه‌كسانى هه‌یه.