بڕیارێك لە وەزارەتی دارایییەوە

:: PM:04:06:11/12/2017 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی تەواوی خەرجییەكانی بۆ ساڵی 2017 ڕاگرت.

ئەمڕۆ دووشەم 11ی كانوونی یەكەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 15173 گشتاندنی بۆ تەواوی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی تەواوی خەرجییەكانی ئەمساڵ ڕابگرن.

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو بڕیارە بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتای ساڵی دارایی و پاكتاوكردنی ژمێرییەكان و گەیاندنیان بە وەزارەتی دارایییە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بەوەیش كراوە كە ئەم نووسراوە لە 14ی ئەم مانگە دەچێتە بواری جێبەجێكردن و دەبێ‌ تەواوی دامەزراوەكان پێوەی پابەند بن.

15 ڕۆژ پێش كۆتای ساڵ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم خەرجییە گشتییەكانی ڕادەگرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست پێ دەكاتەوە، ئەوەش بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەواوی داهات و ئەو پارانەی لای فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمە.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم