باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، كه پێویسته گوێ له‌و ژنانه بگریین كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به گێچه‌ڵى سێكسى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
نیكى هایلى له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى بى ئێسى ئه‌مریكى، وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى دایه‌وه كه له‌باره‌ى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێسكى بۆ سه‌رۆك تره‌مپ كراوه. هیلى له دیمانه‌كه وتى" ئه‌و ژنانه‌ى هه‌ر كه‌سێك به گێچه‌ڵ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ئه‌وا ده‌بێت گوێیان لێ بگرین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. پێموایه ئێمه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان گوێیستى ئه‌وه بووین تره‌مپ به گێچه‌ڵ تۆمه‌تبار ده‌كرا، هه‌روه‌ها پێموایه هه‌ر ژنێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ته‌نگه‌تاوكرابێت مافى قسه‌كردنى هه‌یه".
له درێژه‌ى گفتوگۆكانى هایلى ده‌ڵێ" من به‌شێوه‌یه‌كى باوه‌ڕ پێ نه‌كراو شانازى به‌و ژنانه ده‌كه‌م كه رووداوه‌كانى گێچه‌ڵ ئاشكرا ده‌كه‌ن، شانازى به هێز و ئازاییه‌تییان ده‌كه‌م". ده‌شڵێ" ئه‌م گێچه‌ڵه سێكسییه ته‌نیا له بوارى سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو له هۆلیۆدیش هه‌یه".
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شى چه‌ند جارێك تۆمه‌تى گێچه‌ڵى له‌لایه‌ن ژنانه‌وه دراوه‌ته‌پاڵ.