ئیتر بۆ نووسین ماڵئاوایی لە كیبۆرد بكە

:: PM:05:37:11/12/2017 ‌

لە ژیانی ڕۆژانەماندا بۆ مەبەستی نووسین لەسەر ئامێرە ئەلیكتڕۆنیەكان وەك "كۆمپیوتەر و مۆبایل" پێویستە كیبۆڕد بەكار بهێنین، بەڵام كۆمپانیای تاپ ئەمەی نەهێشت بە دروستكردنی بەرهەمە نوێیەكەی.

كۆمپانیای تاپ سیتسەم بەرهەمێكی نوێی بۆ جێگرتنەوەی كیبۆردی ئاسایی كۆمپیوتەر بەرهەمهێناوە، كە تەنیا بە جووڵاندنی پەنجەكان، دەتوانی نووسینەكانت بكەی، بەرهەمی كۆمپانیاكە بە ناوی "تاپ"ە و لە پێنج ئەلقەی ئەلیكترۆنی بەیەكەوە بەسترا و پێك دەێت و لە پەنجە دەكرێت.

بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆجیایە، دەتوانرێت هەر رووێك بكرێتە كیبۆرد و ماوس بە شێوەیەكی باشیش كارەكانی خۆی دەكات، ئێستە كۆمپانیاكە سەرقاڵی پەرەپێدانی زیاترە، بۆ ئەوە‌ی ئەم جۆرە كیبۆردە بە باشترین شێوە جێگەی كیبۆردی‌ كلاسیكییەكان بگرێتەوە.

بە گوێرەی كۆمپانیاكە، بەكارهێنەران دەتوانن بە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆژیا نوێیە، نووسین و نامە ئەلیكترۆنییەكان بنووسن و رەوانە بكەن، هاوكات دەتوانرێت بۆ مۆبایل و كاتژمێری زیرەكەكانیش ببەسترێت.

ئامێرەكە وایەرلێسە و دەتوانرێت ماوەی هەشت سەعات بەبێ ئەوەی پێویستی بە دووبارە بارگاوی كردنەوەبێت كار بكات، هەروەها نرخی ئەو ئامێرە دەگاتە 130 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی دنیادا.

سەرچاوە/ tapwithus


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان