گۆشتی عەلەشیش نەخۆشی دەپەڕێنێ

:: PM:05:47:11/12/2017 ‌


یەكێك لە خۆراكە بە سوودكان و گۆشتە پڕ ڤیتامینەكان گۆشتی عەلەشیشە، كە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە لە ڕووی كەمكردنەوەی ڕێژەی نەخۆشییەكان و دووربوون لە نەخۆشی.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "medicalnewstoday" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە خواردنی گۆشتی عەلەشیش دەكات و دەڵێت، گۆشتی عەلەشیش یەكێكە لەو گۆشتانەی كە ڕێژەیەكی باش ڤیتامینی تێدایە و كالۆری كەمە، كە نابێتە هۆی قەڵەوی و ئاوسانی سك.

بەپێی توێژینەوەیەكی تەندروستی، كە پسپۆڕانی بواری خواردن ڕوونیان كردووەتەوە و ئامۆژگاری نەخۆشەكانی تووشبوو بە خەم و دڵەڕاوكێ دەكەن، كە گۆشتی عەلەشیش بخۆن لەبەر ئەو مادە خۆراكییانەی كە تێیدایە، هۆڕمۆنی دڵخۆشی سیرۆتۆنین بەرهەم دەهێنێت، كە بەرپرسە لە ئارام كردنەوە و دڵخۆشكردنی كەسەكە.

لەگەڵ ئەوەیشدا پسپۆڕان ئەوەیشیان ڕوونكردووەتەوە، كە گۆشتی عەلەشیش دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی "B6 و B12" ، هەروەها پێكهاتەی گۆشتی عەلەشیش مادەیەكی تێدایە، كە ڕێژەی بەرزی كۆلستڕۆڵ لە لوولەكانی خوێندا دادەبەزێنێت و دڵ لە بەرزی پەستان و جەڵتە دەپارێزێت.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان