بە وێنە.. سوپای پاسداران لە قەڵادزێ تەراتێن دەكەن
وێنەی ژمارەیەك سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەبێتەوە، كە بە ئاشكرا لەناو بازاڕی شارۆكەی قەڵادزێ دەسووڕێنەوە و ترس دەخەنە دڵی هاووڵاتییان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو كراونەتەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم 11ی كانوونی یەكەم، دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای پاسداران هاتوونەتە ناو شارۆكەی قەڵادزێ بەناو بازاڕدا گەڕاون.
هاوڵاتییەكی قەڵادزێ بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "هاتنی ئەو پاسدارانە ترس و دڵەڕاوكێی لەناو هاووڵاتییاندا دروست كردوە و بەشێوەیەكی نەخوازراو خۆیان پیشان داوە."
باس لەوەیش دەكرێت، كە هەركەسێك بە ئاشكرا وێنەی ئەو هێزەی گرت بێت یان ڤیدۆی تۆماركرا بێت لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە، كە لەگەڵ سوپای پاسداراندا بوون، مۆبایلەكانیان لێ وەرگیراوە و وێنە و ڤیدۆكانیان سڕیوەتەوە.
لەبارەی بڵاو بوونەوەی ئەو وێنانە بەرپرسانی تەناهی شارۆكەكە هیچ ڕوون كردنەوەیەكیان نەداوە.
شارۆكەی قەڵادزێ دەكەوێتە 135 كیلۆمەتر لە باكوری رۆژهەڵاتی سلێمانی و سەر بەئیدارەی راپەڕینە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم