بەڕێوەبەری ڕاگەیاندی كەشناسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات تا ئێستە زیانەكانی بوومەلەرزەكە دیار نییە، بەرپرسێكی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەگەر پلەكەی 5.4 بێت زیانی هەبووە.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی تشرینی یەكەم، دارا حەسەن بەڕێوەبەری كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند: "لە سەعات پێنج و 14 دەقیقە بوومەلەرزەیەك بە قووڵی 11 كیلۆمەتر لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەستی پێ كراوە."
بەڕێوەبەری كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت: "تا ئێستە هیچ شتێكی تر لە سەر بوومەلەرزەكە نەزانراوە و لە بەشی زۆری شوێنەكانی كوردستان هەستی پێ كراوە."
ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند: "ئەگەر پلەی بوومەلەرزەكە 5.4 بێت ئەوا زیانی دەبێت، بەڵام ئەوەی هەیە ئێمە چاوەڕوانین بزانین پێوەركانی خۆمان چیان تۆمار كردووە پشت بەپێوەری وڵاتانی تر نابەستین."
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "شەپۆلەكانی بوومەلرزەكە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر دەگۆڕێت و پلەكانیش جیاواز دەبێت، ڕەنگە ئەو پلەیەی لە سنووری ڕۆژهەڵات تۆمار كراوە هەمان پلە نەبێت لە هەرێمی كوردستان."
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوو زۆرترین بوومەلەرزە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ڕوویدا و تا ئێستە شوێنەوارەكانی لە چەند ناوچەیەكی كوردستان ماوە.