بەپی تێپەربوونی چەندان ساڵ شێوازی ژیان بەگشتی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، هەروەها شێوازەكانی مكیاجكردنی چاوەكان بە درێژایی 100 ساڵ گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و بە چەندان شێوە و ستایل گۆڕاوە.
لەگەڵ گۆڕانەكانی دنیا شێوازی ستایلی خەڵكیش گۆڕاوە و ساڵ بە ساڵ ستایل و شێوازی جیاواز هاتووە، كە لە سەرەتادا بۆ مكیاجی چاوەكان ڕەنگێكی تاریك بەكار دەهێنرا بۆ تەواوی پێڵوی چاوەكان، دواتر ئەم جۆرە مۆدێلە گۆڕا بۆ پشتە چاوێكی باریك و سادە بە جۆرێك شێوەی چاوەكان نەگۆڕێت.
دوای ئەوانیش پشتە چاوی شێوازی پشیلەیی پەیابوو یەكێكی تر بوو لە ستایلەكانی ماكیاجكردن و بە چەندان شێوەی تر گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و نوێترین مۆدیلەكانی، كە تا ئێستەش باون پشتە چاوی درێژی ناوەندە كە لەگەڵ شێوەی چاودا بگونجێت و پشتە چاو بریقەدار بكات بە ڕەنگی جیاواز.
ئەم گۆڕانانە بە ماوەی 100 ساڵ ڕووی داوە و ستایلە كۆنەكان بوونەتە جێگای لاسایی كردنەوەی خەڵكی و خەڵك گرینگی زۆری پێ دەدات، بۆیە چەند ڤیدیۆیەك دەرهێنراوە كە باس لە ستایلەكانی چاو یان پشتە چاو دەكات كە لە 100 ساڵی پێشوودا چۆن بووە.