بۆ خۆ پاراستن لەم نەخۆشیانە ئاوی كەلەرم بخۆنەوە

:: PM:08:52:11/12/2017 ‌

كەلەرم یەكێكە لەو سەوزانەی، كە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە و دەتپارێزێت لە نەخۆشی، هەروەها خواردنەوەی ئاوی كەلەرم دەنێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سینگ و سك و قۆڵۆن.

بەپێی هەواڵێك لە ماڵپەڕی "food" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی ئاوی كەلەرم دەكات بۆ جەستە و پاراستنی جەستە لە نەخۆشیی، هەروەها خواردنەوەی ئاوی كەلەرم بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەتپارێزێت لە نەخۆشی پڕۆستات و شێرپەنجەی پڕۆستات.

خواردنەوەی ئاوی كەلەرم دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازارەكانی جوومگە و ئاوسانی جوومگەكان، هەروەها بەرگری جەستە بەهێز دەكات بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسانەكان لەناو ئاوی كەلەرمدا.

ئەو جۆرە ئاوە یارمەتی جەستە دەدات لە دابەزاندنی ڕێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە تەقینی لوولەكانی خوێن یان جەڵتەی دڵ، لەگەڵ ئەوەیشدا بەهۆی بوونی كالۆریەكی كەم تێیدا خواردنەوەی ئاوی كەلەرم كێش كەم دەكاتەوە.

بۆ ئەو كەسانەی بەدەست تەنگە نەفەسییەوە دەناڵێنن با ئاوی كەلەرم بخۆنەوە، چونكە ئەو مادانەی، كە لەناو پێكهاتەی ئاوی كەلەرم دایە بۆرییەكانی هەناسە فراوان دەكات و جەستە ڕزگار دەكات لە تەنگەنەفەسی، هەروەها بە دوورتان دەگرێت لە هەوكردنەكانی بۆڕی هەوا.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان